المنصب لا يدوم لِأحد...سيتغير الوضع لأي سبب و ستترك منصبك ولا يبقى معك إلا موقف فقط يُذكر الآخرين بك.. إما أن يدعون لك أو يدعون عليك.. لذا إحرص دائما ان يهابك الناس حباً و احتراماً.. و ليس خوفاً منك أو رِياء.. فالمناصب لا تصنع الرِجال.. بل الرِجال من تصنع المناصب... "كن قدوة لمن حولك"..
هەموو ئەو حاڵەی کە تێیدایت کاتین و تێدەپەڕن چ دڵخۆشی و چ ئارامی چ دڵتەنگی و نائارامی من دەڵێم نە لەکاتی دڵخۆشی غرور بتگرێ وابزانی هەمیشەییە و خودات بیر بچێتەوە ! نە لەکاتی نائارامی و ناڕەحەتی نائومێد بیت لە ڕەحمی خودا .. #تۆ هەموو کات خودات بیربێت من بەڵێنت پێ دەدەم ئەو هیچ کات لەبیرت ناکات ....👊
کانیاوەی باوەڕ
[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ] [ الأحزاب ٥٩ ]
واته ئهی پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) به هاوسهرانت و كچهكانت و ئافرهتانی ئیمانداران بڵىَ كه به پۆشاكی باڵا پۆش ( واته عابا ) خۆیان داپۆشن ئهوه لهبارترین شته كهپىَی بناسرێنهوه به ڕهوشت بهرزی تاوهكو ئازار نهدرێن
پاشان ئەگەر لەتەمەنى گەنجيدا خۆت دانەپۆشيت و حيجاب نەپۆشيت و لەتەمنى پيريدا بيپۆشيت ئەوە ئەجر و پاداشتێكى زۆرت لەدەستى خۆت دەدەيت وەزۆر ئازايەتيش نييەو لەگەنجێتيدا تاوانێكى زۆر دەنێرى بۆسەر تەرازووى كردەوە خراپەكانت
ئاگاداربە حیجاب دەبێت بەئەو شێوازه بێت کە فەرز کراوە
نەک بەشێوارێکی تر بێت
1 day ago | [YT] | 9
View 1 reply
کانیاوەی باوەڕ
گرینگیپێدان شتێکی جوانە لە هەموو مرۆڤێکدا هەبێت چەندە یارمەتی هاوڕێ و کەسە نزیکەکانت بدەی هەر کەمە مەبەست لێرە تۆ بە کەسێکی ساویڵکە هەژمار ناکرێیت بەلکو ژیان بە یەک گرتووی جوانە چونکە هەم دڵت موڕتاح دەبێت هەم دلی دەور و بەرت خۆش دەکەیت هەم دڵی خوا ڕازی دەکەیت
بەڵام گەر نرخی ئەم گرینگی پێدانەیان نەزانی یاسایەک هەیە ئەلێ تۆ لە ڕێگای خۆت منیش لە ڕێگای خۆم خراپە بەرامبەر هیچیان مەکە و جێیانبهێڵە ڕۆژێک دێت تەمەنا دەکەن قسەیەک لەتۆ ببیستن و وەک تۆ بن لە ژیان
خۆت مەبەستەوە بە هیچ کەسێک دڵخۆش بە بەوانەی لەگەڵتن ئەوانەی کە ڕۆیشتن با لە ڕابردوو بمێنەوە ژیان لەسەر هیچ کەسێك ناوەستێ ئەوەی کە گرینگە خۆتی ئازیزم ......
1 day ago | [YT] | 6
View 2 replies
کانیاوەی باوەڕ
المنصب لا يدوم لِأحد...سيتغير الوضع لأي سبب و ستترك منصبك ولا يبقى معك إلا موقف فقط يُذكر الآخرين بك.. إما أن يدعون لك أو يدعون عليك..
لذا إحرص دائما ان يهابك الناس حباً و احتراماً.. و ليس خوفاً منك أو رِياء.. فالمناصب لا تصنع الرِجال.. بل الرِجال من تصنع المناصب... "كن قدوة لمن حولك"..
2 days ago | [YT] | 8
View 4 replies
کانیاوەی باوەڕ
تا ئێستا بووە کە لەخۆت بپرسی نرخی یەك ڕۆژ ژیان چەندە ..؟
تا ئێستا بووە کە لە خودا بپرسی نرخی یەك دەستێکی ساغ چەندە ..؟
چاوێکی بێ عەیب چەند شایەنیەتی ..؟نرخی جەستەیەکی سەڵامەت چەندە ..؟
نرخی یەك لیتر باران نرخی یەک کاتژمێر ڕووناکی خۆر ئەمانە بەچەندن ..؟
هەموو جوانیەکانی دونیا بە تەواوی و بە بەڵاش و بێ بەرامبەر لە ژێر دەسەڵاتی ئێمەدان و خزمەت بە ئێمە دەکەن ..!
وەرە لە جێگای گلەی کردن
بۆ تەواوی نیعمەتەکان کە بەبێ منەت هەر ڕۆژێك پێمان دەبەخشێت ""سوپاس بڵێین ""
6 days ago | [YT] | 6
View 1 reply
کانیاوەی باوەڕ
من هەرکیز خۆم هەڵناقورتێنم بۆ تێکەڵ بوونی ژیانی تۆ و ئەوانی تر ناشمەوی بزانم تۆ چی ئەکەی و لەکوێی و بۆچی و کێ و .....هـــتد..!
من تەنها ئەمەوێ ژیانی خۆم بەڕێوە ببەم بەو جۆری بەختەوەری ببەخشمە هەموو ئەوانەی لە دەورمن دۆست و ئازیزمن کە خۆشیان دەوێم و خۆشم دەوێن
بۆیە تەنها سەرقاڵم بە ژیانی خۆمەوە
دڵنیاشم کە تۆ و ئەوانەی کە ماندوو و تامەزرۆی زانینی ژیانی ئەوانی ترن ژیانی خۆتان لەبیر کردووە !
دلنیاشم هەر ئەو مرۆڤانەی کە بەم جۆرەن ناتوانن ژیانی خۆیان دروست بکەن و جوانی ژیان ببینن دەست دەکەن بە دەیت تێوەردان و ئیزعاجکردنی ژیانی ئەوانی تر بە پرسیارکردنی نابەجێی بەردەوام و لێپرسینەوە
هەر بۆیە تکایە با واز لە ژیانی یەکتر بێنێن و هەرکەسەو خەریکی باشکردن و جوانکردنی ژیانی خۆمان بین
تکایە لەبیرشت بێ من هەمیشە ئەوکەرە ئەکەم کە خۆم ئەمەوێ نەوەک ئەوەی تۆ گەڕەکتە .....😒👊
1 week ago | [YT] | 5
View 5 replies
کانیاوەی باوەڕ
خوێنەربن
پیاوێک سەگێکی هەبوو لە گۆڕستانی موسولمانان ناشتی خەلکەکە لە لای قازی شکایەتیان لێکرد قازی بانگی کابرای کرد لێی پرسی:
ڕاستیە ئەو بابەتە ..؟
کابراش گووتی ڕاستە سەگەگەش خۆی وەسیەتی بۆکردم منیش وەسیەتەکەم جێبەجێ کرد ..!
قازی گاڵتەمان پێدەکەیت
کابرا : سەگەکە وەسیەتیکی تریشی کرد گوتی 1000درهمیش بدە بەقازی ..!
قازیش گوتی ڕەحمەتی خوا لە سەگی بەخشندە خەلکی سەرسام بوون بە وتەکانی قازی ..!
قازیش پێ ی گوتن :
پێتان سەیرە لە گۆڕینی بڕیارەکەم ..؟
لێکۆلینەوەم کرد لە ڕەچەلەکی ئەو سەگە بۆم دەرکەوت ڕەچەلەکی دەگەڕێتەوە بۆسەر سەگەکەی یارانی ئەشکەوت بەداخەوە ئەو سەردەمە ئاوایە خەڵکی بیروڕای خۆیان دەگۆڕن لە پێناوی دەستکەوتنی شتێکی دونیایی شتی ناحەق دەکەن بە حەق هەرشتێک پارەو دەستکەوتی خۆیانی تێدا بێت شایەدی بەدرۆی بۆدەدەن ..!
1 week ago (edited) | [YT] | 6
View 2 replies
کانیاوەی باوەڕ
هەموو ئەو حاڵەی کە تێیدایت کاتین و تێدەپەڕن
چ دڵخۆشی و چ ئارامی
چ دڵتەنگی و نائارامی
من دەڵێم نە لەکاتی دڵخۆشی غرور بتگرێ وابزانی هەمیشەییە و خودات بیر بچێتەوە !
نە لەکاتی نائارامی و ناڕەحەتی نائومێد بیت لە ڕەحمی خودا ..
#تۆ هەموو کات خودات بیربێت من بەڵێنت پێ دەدەم ئەو هیچ کات لەبیرت ناکات ....👊
2 weeks ago | [YT] | 11
View 1 reply
کانیاوەی باوەڕ
السلام علیکم خوشکان برایان بۆ زیاتر بەردەوام بوونمان
لە تیک تۆک فۆڵۆمان بکەن
3 weeks ago | [YT] | 8
View 2 replies
کانیاوەی باوەڕ
مرۆڤ لە هەرشوێنێک بێت دەتوانێت کاری چاکە بکات، گەر زۆر بچووکیش بێت.
لە ژیاندا هەمیشە هەوڵبدە، یارمەتی ئەوکەسانە بدەی، کە پێویستیان پێتە،
مرۆڤ گەر مەبەستی لە کاری چاکە بێت، لەهەر شوێن و بارێکدا بێت دەتوانێت ئەنجامی بدات، هیچ شتێک و کەسێک ناتوانێت رێگری بکات، بەڵام بە مەرجێک لە ناخ و دڵیەوە بێت، نەک بۆ بەدەست هێنانی شتێک
3 weeks ago | [YT] | 8
View 8 replies
کانیاوەی باوەڕ
خوایە گەورە، یارمەتی براکانمان لەغەزە بدە ..
خێراترین دوعا بۆ وەرگرتن، دوعایەكی کەسیکی دورە بۆ كەسێكی دور.. 🤲
دوعاكەتان زۆر بكەن بۆ فەلەستین 🇵🇷
خوایە، ئێمە تەنها دوعامان هەیە، بۆیە خوایە دوعامان ڕەت مەكەوە ، تۆ بەبەزەییترینی بەزەییكارانی. خوایە، ئەی ئەوەی هێزەكانی شكست ناهێنێت و پەیمانی خۆی ناشكێنێت، جگە لە تۆ هیچ خوایەك نییە، پشتیوانی و یارمەتی خۆت بۆ غەزە بنێرە. خوایە، بێهێزییان بە سەركەوتە بگۆڕە، چونكە جگە لە تۆ پشتیوانیان نییە.
خوایە، بۆ خەڵکی فەلەستین سەركەوتن و شانازی و زاڵبوون و هێز و ڕێزیان پێشكەش بکە، و پێیەکانیان جێگیربکەو سەریان بخە.
1 month ago | [YT] | 15
View 9 replies
Load more