کانیاوەی باوەڕ

من هەرکیز خۆم هەڵناقورتێنم بۆ تێکەڵ بوونی ژیانی تۆ و ئەوانی تر ناشمەوی بزانم تۆ چی ئەکەی و لەکوێی و بۆچی و کێ و .....هـــتد..!
من تەنها ئەمەوێ ژیانی خۆم بەڕێوە ببەم بەو جۆری بەختەوەری ببەخشمە هەموو ئەوانەی لە دەورمن دۆست و ئازیزمن کە خۆشیان دەوێم و خۆشم دەوێن
بۆیە تەنها سەرقاڵم بە ژیانی خۆمەوە
دڵنیاشم کە تۆ و ئەوانەی کە ماندوو و تامەزرۆی زانینی ژیانی ئەوانی ترن ژیانی خۆتان لەبیر کردووە !
دلنیاشم هەر ئەو مرۆڤانەی کە بەم جۆرەن ناتوانن ژیانی خۆیان دروست بکەن و جوانی ژیان ببینن دەست دەکەن بە دەیت تێوەردان و ئیزعاجکردنی ژیانی ئەوانی تر بە پرسیارکردنی نابەجێی بەردەوام و لێپرسینەوە
هەر بۆیە تکایە با واز لە ژیانی یەکتر بێنێن و هەرکەسەو خەریکی باشکردن و جوانکردنی ژیانی خۆمان بین
تکایە لەبیرشت بێ من هەمیشە ئەوکەرە ئەکەم کە خۆم ئەمەوێ نەوەک ئەوەی تۆ گەڕەکتە .....😒👊

1 week ago | [YT] | 5