ئازیزەكەی دوور وڵاتم
ئازیزەكەی دوور ووڵاتــــم ..ئەی هەناسەم ئەی ئاواتم
مــن دەزانــــم دڵــــت پڕە..لە گلەی و بەســـــەرهاتم
تا ئێستاش بە چــاوی تۆ..بە ئیشــــــــقت بە ناوی تۆ
دەنووسم شعری ناسك .. بۆ دڵی شــــــــــــكاوی تۆ
لـــــەو رۆژەی كــــەوا تــــــۆم بەجێهێشــتووە
ئــــــازاری ئەشـــق و جـــوداییم چێـــشتووە
لـــەورۆژەی كـــــــەوا من لەتــــــۆ دابـــــــڕاوم
وەك ڕووبــــــــار فرمێســــك دەرژێ لە چـــاوم
بەگریان هەرئەڵێم ئاخــۆكەی بێت وەك جاران
باوەشت بۆمن ببێتە قەڵای سەختی دڵداران