~نیک~
هەر وشەیەکی ئەم کتێبە بە فرمێسکەوە نوسراوە،گلەیی لەمن نەکەیت ئەگەر دڵ پر ببیت، من بەزەیم بەخۆشما نایەتەوە کاتێک ئەنوسم..نینۆکەکانی لە پەنجەکانی خۆی ئەکردەوەبە ددانە وردەکانی، چاوەڕێی پشکینەکان بوو، چەندە دڵێکی گەرمت هەیە کە بتوانی مەرگ هەڵبژێریبۆخۆت لەبەر کەسێک کە رابردوێکی بەقەد دۆزەخەت لەگەڵی هەیە، چی بۆت کردوە؟؟ چیت لەودا بینیوە هم؟دکتۆرەکە هاتە ژوورەوە زدەخەنەیەکی شکاوی بۆی کرد،پاشان دانیشت ئەو فایلانەی لە دەستەکانی دابوون داینا،خاتوو ئانی" نەرم چرپاندی ئانی سەیری دکتۆرەکەی کرد وازی لە خواردنی نینۆکەکانی خۆی هێنا، دتکۆرەکە بەردەوام بوو بە نەغمێ سوکەوە وتی" تۆ دووگیانی..چاوە کاڵەکانی ئانی چەندین جار ترووکان بڕۆکانی بەرەو سەرەوە ڕۆشتن، لێوە ئاڵەکانی جیا بوونەوە، ژیان بەزەیی بە مندا نایتەوە" چی؟ ئەوندە قورس وتی کە وشەکە سینەو قورگی بریندار ئەکرد، تۆ دووگیانی خاتوو ئانی" ناتوانم نەشتەرگەریەکە بکەم. ئانی سەری راوەشاند ناتوانێ بۆ یەک چرکەش قبوڵی بکات..بۆیە خێرا وتی" گرینگی پێ نادەم نەشتەرگەریکە دەکەم" دکتۆرەکە چاویلەکەکەی خستە سەر مێزەکە پاشان وتی، ئەوە دەربارەی تۆ نیە کە گرینگی پێ دەدەی یان نا، لێرەدا ژیانێکی بێ تاوان هەیە بەپێی یاسا ناتوانێ بریار لەسەر ئەوە بدەی، بۆچی ناتوانم؟ مەگەر منداڵی خۆم نیە مافی خۆم نیەهاواری کرد ئەو ئارامیەیی چەندین ساڵە هەیەتی شکاندی، مەحاڵە قبوڵی بکات مەحاڵە قبوڵی بکات کە تەنیا دەمێنێتەوە،" ئەوە قسەی من نیە من بەپێی یاسا بریار دەدەم، دەتوانی بریار لەسەر ژیانی خۆت بدەی بەڵام ژیانی ئەو نا،ئەم وشانە وەکوو پارچە ئاسنێکی سووتاو بە دڵیەوە دەلکان هەڵسا و ژورەکەی جێشێت؟ وەک ئەوە وابووبەسەر ئاگردا بڕوات وەک ئەوەی هەرگیز بوونی نەبێت،لە قوڵایی ڕۆحیەوە ئازاری هەبوو، ئەگەر بی توانیایە هەر لەوێ دڵی بە دەستەکانی خۆی دەهێنا دەرەوە دەیخستە نێو دەستەکانی تایهیۆنگ،بێ مەبەست ڕۆشتە دەرەوە کاتێک بە ئاگا هاتەوە خۆی لە ماڵێکدا دۆزیەوە ماوەیەکە نەهاتەوە، ماوەیەکە بەوێ ئاشنا نیە، دەستی هەڵبری تا لە دەرگا بدات بەڵام خۆی کرایەوە" چاوە پر فرمێسکەکانی ئانی بە چاوە رەشەکانی ئاو کورە ئاشنا بوون، ئانی هەنگاوی نا ڕۆشتە باوەشی دەستی کرد بە گریان هاوارە کزەکانی دوونایی جونگکووکی تێک دەشکاند، دەرگاکەی داخست ئانی بە سنگی خۆیەوە نوساند، سەرەرای وێران بوونی خۆی هەوڵی دەدا ئارامی بکاتەوە، دەستەکانی لە قژی ئاڵۆزان پاشان بۆنی دەکردئانی لەگەڵ گریانە بێ کۆتاکەی، دەنگە لاوازەکەی کەوتە قسە" جونگکووک ئەم دوونیایە بەزەیی بە مندا نایەتەوەئایە من چ هەڵەیەکم کردوە؟ ئایە من خراپم؟ جونگکووکتکایە مەهێڵە بمرێت تکایە" جونگکووک لەگەڵ هەر وشەیەک دەڕوخا،، ئاگر لە دڵو دەروونی سەری هەڵدەدائانی ئەژنۆکانی توانای وەستانیان نەما خۆیان کێشا بە ئەرزەکەیا. توند کراسەکەی جونگکووکی را دەکێشا. تخوا جونگکووک دەمرم بێ ئەو ناتوانم هەناسە بەم..تخوا مەهێڵە بمرێت..مەهێڵە دیسانەوە تەنیام بکات هەڵوەدایی شنە بای ساردی زستانم بکات. بێ ئەو ناتوانمهەناسەم بۆ نادرێ. جونگکووک لەگەڵیا نزم بوویەوە سەر زەویەکەو. فرمێسکەکانی ئانی بە پەنجە نەرمە پر مهرەبانیەکەی سری." ناهێڵم ئانی مەگری..بەسیکە ئەوندە ئەسرین مەرێژە. بەڵێن بێت هەموو هەوڵێکی خۆم ئەیەم ناهێڵم بمرێت. سەری ئانی نا بە سنگیەوە ماچی قژی ئەکرد. جەستەی چەندە پرە لە گەرمی چەندە ئاسوودە بەخشە. دەتۆ بڵێ بوا ئارامی دەکاتەوە. شایەنیەتی؟ تەمەنێکی بۆ بەهەدەر داوە. ئەسرینی چەند ساڵەی سریوە ماچی خستۆتە شوێنی. شایەنیەتی؟ زۆر خۆشوێت..بەڵام چارەنووس لە پشتی ئەو کورە چاو رەشە نەبوو.ئەو کچە چاو کاڵە گریا ناڵایەوە تا خەو بردیەوە. جونگکووک جەستە بێ نازەکەی خستە سەر جێگاکەو بە سەرچەفەکان بە باشی دایپۆشت. پاشان پەیوەندی بە ئەندرێی کرد لای ئانی جێی هێشت. رێگای خۆی گرتەبەر بۆ نەخۆشخانە. ئەبێ چی بکات؟ بێگوومان ئەوەی ئانی ناتوانێ بیکات بریارە جونگکووک بیکات.دڵنیایت؟ هێشتا گەنجی ژیانێکی دورو دڕێژت لە پێشە.قسەکانێ بە دکتۆرەکە بریو وتی. دڵ یەک جار ئاشق دەبێت کە نەبوو با بمرێت. واژووی لەسەر پەراوەکان کرد. هەڵسا..ڕۆشتە سوچێک لە حاڵی تایهۆنگی دەڕوانی.زۆر شاکاو نەخۆش. ماندو. رەنگی مردووانی گرتوە. ئەمە باجی ئازار دانی ئانیە تای..جونگکووک چرپانی پێش ئەوەی بڕواتەوە ماڵەوە. دەڕگاکەی کردەوە ئەندرێی لەژێر سەری ئانیی دانیشتبوو. لێی ئەروانی. سەری بەرز کردەوە سەیری کرد." حاڵی هیچ باش نیە جونگکووک لە خەویشا تکا لە تۆ ئەکات کە نەمرێت. جونگکووک زەردەخەنەکی کرد دەستی لە شانی ئەو پیاوە داو وتی. ئەندرێی ئانی من منی نەویست..هەڵی نەبژاردم هەرچیەکی کردم بێ سوود بوو زۆر بێ سوود بوو. ئەندرێی هەڵسا باوەشێکی هاوڕێیانەی یا جۆنگکووک وتی. کاری چارەنووسە جونگکووک هێشتا بێ هیوا مەبە ڕۆژێک لە یەکەم خۆر هەڵاتنەوە بەختی تۆش دەرەکەوێ.ئەوێی جێ هێشت. جونگکووک رۆشتە سەر جێگاکە توند ئانی راکێشا باوەشی سەری لە ملیا ناشت. خۆزگەهی من دەبووی. خۆزگە ڕۆژێک منیشت خۆشەویست وەک چۆن خۆشمەوێی. فرمێسکەکانی جونگکووک دڵۆپ دڵۆپ ئەرژایە سەر قژە بۆن خۆشەکەی ئانی.تامی سوێری فرمێسکەکان چەندە تاڵە قبوڵ کردنی ئەوەی تۆ منت ناوێ هەر ئەوەنە تاڵە.دوای هەزار سەدە. گەر بیڕۆکەم نەگۆڕم هەر دوو پارتی تر تەواو ئەبێت🥰. سوپاس کە چاوانت تا ئێرەی خوێندەوە
1 month ago | [YT] | 7
~نیک~
هەر وشەیەکی ئەم کتێبە بە فرمێسکەوە نوسراوە،
گلەیی لەمن نەکەیت ئەگەر دڵ پر ببیت، من بەزەیم
بەخۆشما نایەتەوە کاتێک ئەنوسم..
نینۆکەکانی لە پەنجەکانی خۆی ئەکردەوە
بە ددانە وردەکانی، چاوەڕێی پشکینەکان بوو،
چەندە دڵێکی گەرمت هەیە کە بتوانی مەرگ هەڵبژێری
بۆخۆت لەبەر کەسێک کە رابردوێکی بەقەد دۆزەخەت لەگەڵی هەیە، چی بۆت کردوە؟؟ چیت لەودا بینیوە هم؟
دکتۆرەکە هاتە ژوورەوە زدەخەنەیەکی شکاوی بۆی کرد،
پاشان دانیشت ئەو فایلانەی لە دەستەکانی دابوون داینا،
خاتوو ئانی" نەرم چرپاندی ئانی سەیری دکتۆرەکەی کرد
وازی لە خواردنی نینۆکەکانی خۆی هێنا، دتکۆرەکە بەردەوام بوو بە نەغمێ سوکەوە وتی" تۆ دووگیانی..
چاوە کاڵەکانی ئانی چەندین جار ترووکان بڕۆکانی بەرەو سەرەوە ڕۆشتن، لێوە ئاڵەکانی جیا بوونەوە، ژیان بەزەیی
بە مندا نایتەوە"
چی؟ ئەوندە قورس وتی کە وشەکە سینەو قورگی بریندار ئەکرد، تۆ دووگیانی خاتوو ئانی" ناتوانم نەشتەرگەریەکە بکەم.
ئانی سەری راوەشاند ناتوانێ بۆ یەک چرکەش قبوڵی بکات..بۆیە خێرا وتی" گرینگی پێ نادەم نەشتەرگەریکە دەکەم" دکتۆرەکە چاویلەکەکەی خستە سەر مێزەکە پاشان وتی، ئەوە دەربارەی تۆ نیە کە گرینگی پێ دەدەی یان نا، لێرەدا ژیانێکی بێ تاوان هەیە بەپێی یاسا ناتوانێ
بریار لەسەر ئەوە بدەی،
بۆچی ناتوانم؟ مەگەر منداڵی خۆم نیە مافی خۆم نیە
هاواری کرد ئەو ئارامیەیی چەندین ساڵە هەیەتی شکاندی، مەحاڵە قبوڵی بکات مەحاڵە قبوڵی بکات کە تەنیا دەمێنێتەوە،" ئەوە قسەی من نیە من بەپێی یاسا بریار دەدەم، دەتوانی بریار لەسەر ژیانی خۆت بدەی بەڵام ژیانی ئەو نا،
ئەم وشانە وەکوو پارچە ئاسنێکی سووتاو بە دڵیەوە دەلکان هەڵسا و ژورەکەی جێشێت؟ وەک ئەوە وابوو
بەسەر ئاگردا بڕوات وەک ئەوەی هەرگیز بوونی نەبێت،
لە قوڵایی ڕۆحیەوە ئازاری هەبوو، ئەگەر بی توانیایە هەر لەوێ دڵی بە دەستەکانی خۆی دەهێنا دەرەوە دەیخستە نێو دەستەکانی تایهیۆنگ،
بێ مەبەست ڕۆشتە دەرەوە کاتێک بە ئاگا هاتەوە خۆی لە ماڵێکدا دۆزیەوە ماوەیەکە نەهاتەوە، ماوەیەکە بەوێ ئاشنا نیە، دەستی هەڵبری تا لە دەرگا بدات بەڵام خۆی کرایەوە"
چاوە پر فرمێسکەکانی ئانی بە چاوە رەشەکانی ئاو کورە ئاشنا بوون، ئانی هەنگاوی نا ڕۆشتە باوەشی دەستی کرد بە گریان هاوارە کزەکانی دوونایی جونگکووکی تێک دەشکاند، دەرگاکەی داخست ئانی بە سنگی خۆیەوە نوساند، سەرەرای وێران بوونی خۆی هەوڵی دەدا ئارامی بکاتەوە، دەستەکانی لە قژی ئاڵۆزان پاشان بۆنی دەکرد
ئانی لەگەڵ گریانە بێ کۆتاکەی، دەنگە لاوازەکەی کەوتە قسە" جونگکووک ئەم دوونیایە بەزەیی بە مندا نایەتەوە
ئایە من چ هەڵەیەکم کردوە؟ ئایە من خراپم؟ جونگکووک
تکایە مەهێڵە بمرێت تکایە" جونگکووک لەگەڵ هەر وشەیەک دەڕوخا،، ئاگر لە دڵو دەروونی سەری هەڵدەدا
ئانی ئەژنۆکانی توانای وەستانیان نەما خۆیان کێشا بە ئەرزەکەیا. توند کراسەکەی جونگکووکی را دەکێشا. تخوا جونگکووک دەمرم بێ ئەو ناتوانم هەناسە بەم..
تخوا مەهێڵە بمرێت..مەهێڵە دیسانەوە تەنیام بکات هەڵوەدایی شنە بای ساردی زستانم بکات. بێ ئەو ناتوانم
هەناسەم بۆ نادرێ.
جونگکووک لەگەڵیا نزم بوویەوە سەر زەویەکەو. فرمێسکەکانی ئانی بە پەنجە نەرمە پر مهرەبانیەکەی سری." ناهێڵم ئانی مەگری..بەسیکە ئەوندە ئەسرین مەرێژە. بەڵێن بێت هەموو هەوڵێکی خۆم ئەیەم ناهێڵم بمرێت. سەری ئانی نا بە سنگیەوە ماچی قژی ئەکرد.
جەستەی چەندە پرە لە گەرمی چەندە ئاسوودە بەخشە.
دەتۆ بڵێ بوا ئارامی دەکاتەوە. شایەنیەتی؟ تەمەنێکی بۆ بەهەدەر داوە. ئەسرینی چەند ساڵەی سریوە ماچی خستۆتە شوێنی. شایەنیەتی؟ زۆر خۆشوێت..بەڵام چارەنووس لە پشتی ئەو کورە چاو رەشە نەبوو.
ئەو کچە چاو کاڵە گریا ناڵایەوە تا خەو بردیەوە.
جونگکووک جەستە بێ نازەکەی خستە سەر جێگاکەو
بە سەرچەفەکان بە باشی دایپۆشت. پاشان پەیوەندی بە ئەندرێی کرد لای ئانی جێی هێشت. رێگای خۆی گرتەبەر بۆ نەخۆشخانە. ئەبێ چی بکات؟ بێگوومان
ئەوەی ئانی ناتوانێ بیکات بریارە جونگکووک بیکات.
دڵنیایت؟ هێشتا گەنجی ژیانێکی دورو دڕێژت لە پێشە.
قسەکانێ بە دکتۆرەکە بریو وتی. دڵ یەک جار ئاشق دەبێت کە نەبوو با بمرێت. واژووی لەسەر پەراوەکان کرد. هەڵسا..ڕۆشتە سوچێک لە حاڵی تایهۆنگی دەڕوانی.
زۆر شاکاو نەخۆش. ماندو. رەنگی مردووانی گرتوە.
ئەمە باجی ئازار دانی ئانیە تای..جونگکووک چرپانی پێش ئەوەی بڕواتەوە ماڵەوە. دەڕگاکەی کردەوە ئەندرێی لەژێر سەری ئانیی دانیشتبوو. لێی ئەروانی. سەری بەرز کردەوە سەیری کرد." حاڵی هیچ باش نیە جونگکووک لە خەویشا تکا لە تۆ ئەکات کە نەمرێت. جونگکووک زەردەخەنەکی کرد دەستی لە شانی ئەو پیاوە داو وتی.
ئەندرێی ئانی من منی نەویست..هەڵی نەبژاردم هەرچیەکی کردم بێ سوود بوو زۆر بێ سوود بوو.
ئەندرێی هەڵسا باوەشێکی هاوڕێیانەی یا جۆنگکووک وتی. کاری چارەنووسە جونگکووک هێشتا بێ هیوا مەبە ڕۆژێک لە یەکەم خۆر هەڵاتنەوە بەختی تۆش دەرەکەوێ.
ئەوێی جێ هێشت. جونگکووک رۆشتە سەر جێگاکە توند ئانی راکێشا باوەشی سەری لە ملیا ناشت. خۆزگە
هی من دەبووی. خۆزگە ڕۆژێک منیشت خۆشەویست
وەک چۆن خۆشمەوێی. فرمێسکەکانی جونگکووک دڵۆپ دڵۆپ ئەرژایە سەر قژە بۆن خۆشەکەی ئانی.
تامی سوێری فرمێسکەکان چەندە تاڵە قبوڵ کردنی ئەوەی تۆ منت ناوێ هەر ئەوەنە تاڵە.
دوای هەزار سەدە. گەر بیڕۆکەم نەگۆڕم هەر دوو پارتی تر تەواو ئەبێت🥰. سوپاس کە چاوانت تا ئێرەی خوێندەوە
1 month ago | [YT] | 7