Haven Studio

دوای زیاتر لە ساڵێک کارکردن
دواجار گەیشتینە کۆتا زنجیرەی

God of War RAGNARÖK

بەر لە هەموو شتێک سوپاس و ڕێز بۆ بینەرانمان بە پاڵپشتی و هاوکاری ئەوان توانیمان سەرجەم زنجیرەکان تەواو بکەین

سوپاس بۆ سەرجەم دۆبلێرانی هاڤین ستۆدیۆ ماندوونەناسانە کاریان کرد بۆ پێشکەشکردنی جوانترین بەرهەم بە جوانترین دۆبلاژ

سوپاس بۆ کەناڵی یوتوبی Hama Kudish و کاک محەمەد ڕەشید بۆ پاڵپشتیکردنی کەناڵەکەمان سوپاس بۆ گروپەکانی،
ZHEER - Hama Kurdish - Kurd Gamers - Kurdish Gamers - Kurd Game
کە بەرهەمەکانی ئێمەیان قبوڵکرد.

ئێمە بەردەوامین لە کاری خۆمان و بەو شێوەیە کار دەکەین کە پێی ئاسوودەین و نە خۆمان بە ڕکابەری کەس دەزانین و نە ڕکابەری کەسیش دەکەین، تەنها ئامانجمان ئەوەیە ئەو بەهرەیەی کە هەمانە لەگەڵ ئەو بابەتەی حەز و خولیامانە کۆی بکەینەوە و لە کارێکی جواندا پێشکەشتانی بکەین. دۆبلاژ ئاسان نییە و ماندوو بوون و کارکردنی زۆری دەوێت، گلەیمان لەسەر بوو لەبەر درەنگ بڵاوکردنەوەی کارەکان، بەڵام کات کەمە و ژیانیش کورتە، ئەو کاتەی لەبەردەستیشت دابوبێت درێغیمان نەکردەوە لە کارکردن.

لە کۆتاییدا ئێمە بەردەوامین و بەمزووانە وەرزی نوێی هاڤین ستۆدیۆ بە بەرهەمی جیاواز و تایبەتەوە دەست پێ دەکاتەوە.

هەردی پشتیوان / جێبەجێکاری دەنگی زنجیرەکە
هیوا پشتیوان / بەڕێوەبەری گشتی هاڤین ستۆدیۆ
❤💙

1 year ago | [YT] | 73