سوپاس و پێزانینەکی نەبڕاوە لەبۆ ئەندامانی ستۆدیۆیەکەتان بەڕاستی ئێوە باشترینتان پێشکەش کرد تاك و بێ وێنە هەر بەخۆتانن👏🏻❤
1 year ago
| 0
ئێوە نایابترن لە نایاب زۆر سوپاس بۆ ئەو کاتەی بۆ بینەرانتان تەرخان کردوە زۆر سوپاس بۆ ئەو چێژەی بە ئێمەی دەبەخشن هیوادارم هەر بەردەوام بن ئێوە پاڵەوانن ♥️
1 year ago
| 0
Haven Studio
دوای زیاتر لە ساڵێک کارکردن
دواجار گەیشتینە کۆتا زنجیرەی
God of War RAGNARÖK
بەر لە هەموو شتێک سوپاس و ڕێز بۆ بینەرانمان بە پاڵپشتی و هاوکاری ئەوان توانیمان سەرجەم زنجیرەکان تەواو بکەین
سوپاس بۆ سەرجەم دۆبلێرانی هاڤین ستۆدیۆ ماندوونەناسانە کاریان کرد بۆ پێشکەشکردنی جوانترین بەرهەم بە جوانترین دۆبلاژ
سوپاس بۆ کەناڵی یوتوبی Hama Kudish و کاک محەمەد ڕەشید بۆ پاڵپشتیکردنی کەناڵەکەمان سوپاس بۆ گروپەکانی،
ZHEER - Hama Kurdish - Kurd Gamers - Kurdish Gamers - Kurd Game
کە بەرهەمەکانی ئێمەیان قبوڵکرد.
ئێمە بەردەوامین لە کاری خۆمان و بەو شێوەیە کار دەکەین کە پێی ئاسوودەین و نە خۆمان بە ڕکابەری کەس دەزانین و نە ڕکابەری کەسیش دەکەین، تەنها ئامانجمان ئەوەیە ئەو بەهرەیەی کە هەمانە لەگەڵ ئەو بابەتەی حەز و خولیامانە کۆی بکەینەوە و لە کارێکی جواندا پێشکەشتانی بکەین. دۆبلاژ ئاسان نییە و ماندوو بوون و کارکردنی زۆری دەوێت، گلەیمان لەسەر بوو لەبەر درەنگ بڵاوکردنەوەی کارەکان، بەڵام کات کەمە و ژیانیش کورتە، ئەو کاتەی لەبەردەستیشت دابوبێت درێغیمان نەکردەوە لە کارکردن.
لە کۆتاییدا ئێمە بەردەوامین و بەمزووانە وەرزی نوێی هاڤین ستۆدیۆ بە بەرهەمی جیاواز و تایبەتەوە دەست پێ دەکاتەوە.
هەردی پشتیوان / جێبەجێکاری دەنگی زنجیرەکە
هیوا پشتیوان / بەڕێوەبەری گشتی هاڤین ستۆدیۆ
❤💙
1 year ago | [YT] | 73