Chyavan
لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا..بە پشت بەستن بەوەی ئێمەی کورد هەمیشە کەمینە بووینە و ناسنامەی نەتەوەییمان بە زمانیشەوە، بە ئاشکرا و بە ناڕاستەوخۆیی لەژێر هەڕەشە و مەترسی لەناوچوون بووە. لە سەردەمی جیهانگیری و ئاسانکاری بۆ فێربوونی زمانەکانی تر، ناکرێ شانازی بە زانینی زمانرکانی تر، ببێتە سێبەر بۆ خستنە تاریکی زمانی دایک. ئەگەر فێربوونی زمانەکانی تر بەشێک لە پێویستی ڕۆژانە و زمانی فێربوونی ئەکادیمی و کار بێت، زیندوو هێشتنەوەی زمانی دایکمان، خودی مانەوەمانە وەک نەتەوە. ئەمڕۆ، بۆ ئێمەی ئاخێوەرانی کوردی، گرنگە زمانی دایک پیرۆز بکەین نەک ئەو ڕۆژە پیرۆز بکەین. هەموو پیرۆزییەک بە باوەڕ و بیرکردنەوە لەناخی کەسەکان پیرۆز دەبێت، لێ هەموو بیرۆکەیەکیش بە گوفتار و کردار ڕووندەکرێتەوە. پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە لەمڕۆوە کە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکە، تا ساڵی دابێت هەمان بۆنە، چۆن زمانی دایک، زمانی شیرینی کوردی، پیرۆز بکەین؟ ✍🏻| چیاڤان
7 months ago | [YT] | 42
Chyavan
لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا..
بە پشت بەستن بەوەی ئێمەی کورد هەمیشە کەمینە بووینە و ناسنامەی نەتەوەییمان بە زمانیشەوە، بە ئاشکرا و بە ناڕاستەوخۆیی لەژێر هەڕەشە و مەترسی لەناوچوون بووە.
لە سەردەمی جیهانگیری و ئاسانکاری بۆ فێربوونی زمانەکانی تر، ناکرێ شانازی بە زانینی زمانرکانی تر، ببێتە سێبەر بۆ خستنە تاریکی زمانی دایک.
ئەگەر فێربوونی زمانەکانی تر بەشێک لە پێویستی ڕۆژانە و زمانی فێربوونی ئەکادیمی و کار بێت، زیندوو هێشتنەوەی زمانی دایکمان، خودی مانەوەمانە وەک نەتەوە.
ئەمڕۆ، بۆ ئێمەی ئاخێوەرانی کوردی، گرنگە زمانی دایک پیرۆز بکەین نەک ئەو ڕۆژە پیرۆز بکەین.
هەموو پیرۆزییەک بە باوەڕ و بیرکردنەوە لەناخی کەسەکان پیرۆز دەبێت، لێ هەموو بیرۆکەیەکیش بە گوفتار و کردار ڕووندەکرێتەوە. پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە لەمڕۆوە کە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکە، تا ساڵی دابێت هەمان بۆنە، چۆن زمانی دایک، زمانی شیرینی کوردی، پیرۆز بکەین؟
✍🏻| چیاڤان
7 months ago | [YT] | 42