قال️ رسول ﷺ {بَلِّغُوا عَنِّي وَلَوْ آيَةً}لە منەوە بیگەیەنن گەر ئایەتێکیش بێت🖤
𝑫𝒆𝒎𝒂.𝑻𝒖.𝑫𝒊𝒌𝒆𝒏𝒊
کۆتا پۆستی منسلام علیکم سبەی یوتوبەکەم دەسوتێنم خۆی ئەگەر منیش نەمسوتاندبا ئەسوتێنرا پۆستەکانی بەشی وێنەم هیچ کامێکیان نەماون و موبایلەکەشم تێک چووە بۆیە ناتوانم بەردەوام بم زۆر سوپاس بۆ پشتگیریتان اللە لێتان ڕازی بێت و بەردەوامیتان پێ ببەخشێت اللە تعالی یارمەتی دەرتان بێت خوشک و برا هاودینەکانم من زۆر سودم لە پۆستەکانی هەمووتان بینی هیوادارم منیش سودێکم گەیاندبێت ئەمانەتی اللە تعالی بن خوشک و براکانموسلام علیکم
9 months ago | [YT] | 26
View 64 replies
ئیسلام و باوەڕپێنج بنچینەکەی ئیسلامشایەتی دان : (أشهد أن لا إلە إلا اللە وأن محمدا رسول اللە)نوێژ کردن :(بەیانی-نیوەڕۆ-عەسر-ئێوارە-خەوتنان).زەکات دان : کاتێک لەسەرت واجب دەبێت.ڕۆژوو گرتن : لە مانگی ڕەمەزاندا.حەج کردن : ئەگەر توانات هەبێت.بەڵگەکاتێک جبریل (سەلامی خوای لێبێت) پرسیاری لە پێغەمبەرمان (د.خ) کرد و پێی فەرموو:ئەی موحەمەد هەواڵم بدەرێ دەربارەی ئیسلام.پێغەمبەر (د.خ) لە وەڵامدا فەرمووی:(الإسلام أن تشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمداً رسول الله، وتقيم الصلاة وتؤتي الزكاة، وتصوم رمضان، وتحج البيت إن استطعت إليه سبيلا) [مسلم].واتە:(ئیسلام ئەوەیە کە:١- شایەتی بدەیت کە: جگە لە (اللە)؛ هیچ پەرستراوێکی تر شایەنی پەرستن نییە، وە کە موحەمەد (د.خ) نێردراوی خوایە. ٢- وە نوێژ بکەیت. ٣- وە زەکات بدەیت. ٤- وە لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو بیت. ٥- وە حەج بکەیت ئەگەر توانات هەبێت.)شەش بنچینەکەی باوەڕشەش بنچینەکەی باوەڕ بریتین لە باوەڕ هێنان بە:پەروەردگار :كە تاک و تەنهایە و هیچ هاوەڵێکی نییە.فریشتەکان : ئەوانەی کە دەیانناسین و نایانناسین.پەرتووکەکان : ئەوانەی کە بۆ پێغەمبەران دابەزێنراون.پێغەمبەران : هەموویان بە بێ جیاوازی.ڕۆژی دوایی : لە ژیانی بەرزەخ تا بەهەشت و دۆزەخ.قەدەر : خۆشی و ناخۆشییەکانی.بەڵگەتەواوکەری فەرموودەی پێشوو:قال : " أخبرني عن الإيمان " قال : ( أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله واليوم الآخر ، وتؤمن بالقدر خيره وشره ) [مسلم٨]واتە:جبریل (سەلامی خوای لێ بێت) پێی فەرموو: هەواڵم پێ بدە دەربارەی باوەڕ.پێغەمبەرمان (د.خ) لە وەڵامدا فەرمووی:١- باوەڕ بهێنیت بە پەروەردگار. ٢- وە بە فریشتەکانی. ٣- وە پەرتووکەکانی. ٤- وە پێغەمبەرەکانی. ٥- وە بە ڕۆژی دوایی. ٦- وە باوەڕ بهێنیت بە قەدەر بە خۆشی و ناخۆشییەکانی.)
9 months ago | [YT] | 18
View 29 replies
ئایا هاوڕێیەتى کردنى کەسی کافر و بێ باوەڕ دروستە؟پەروەردگار ڕێگری لەباوەڕداران کردووە لەوەی جولەکە و غەیرە موسوڵمانیان خۆش بوێت و بیانکەن بەهاوڕێ وخۆشویست هەرچەند ئەو کەسانە دژایەتی ئیسلامیش نەکەن ، هەروەک فەرموویەتی : [لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ..... الآية )واتە : نابینی كه‌سانێك هه‌بن كه ئیمانیان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌بێ وه خۆشه‌ویستیان بۆ كه‌سانێك هه‌بێ كه دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - ئه‌كه‌ن، واته: نابێ باوه‌ڕدار خۆشه‌ویستی بۆ كافر هه‌بێ، نابینی واته نابێ ببینی و شتی وا نابێت كه خۆشه‌ویستیان بۆ كافران هه‌بێت .وەهەروەها اللە تعالی فەرموویەتی : (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِّن دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ ۚ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْقِلُونَ ) سورەتی: آل‌عمران ئایەتی ژمارە: ١١٨واتە : ئێوه كه‌سانێكی كافر مه‌كه‌ن به خاوه‌ن نهێنى خۆتان و نهێنی خۆتان لای ئه‌وان ئاشكرا مه‌كه‌ن و مه‌دركێنن چونكه ئه‌وان كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ن له ئاشووبگێڕان دژی ئێوه وه ئه‌وان ئاواته خوازى هه‌موو شتێكن كه ئێوه تووشی مه‌شه‌قه‌ت و ناڕه‌حه‌تى و زیان بكات له‌به‌ر سه‌ختی ڕق و كینه‌یان ڕق و كینه له ده‌میانه‌وه ده‌رئه‌كه‌وێت و به‌ڕوویانه‌وه دیاره ناتوانن بیشارنه‌وه ئه‌وه‌نده كینه له دڵن هێشتا ئه‌وه‌یشی له دڵیان‌دا شاردوویانه‌ته‌وه یه‌كجار زۆرتره به‌دڵنیایى ئێمه ئایه‌ته‌كانی خۆمانتان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه عه‌قڵتان هه‌بێ و لێی تێ بگه‌ن .وە جگە لەم ئایەتانەش کەلەقورئان وسوننەتدا هاتووە کەڕێگری نەکردووە لەوڵامدانەوەی چاکە بەچاکە لەگەڵ کەسانێکی بێباوەڕدار کەلەجەنگدا نین دژی موسوڵمانان ویاخود گۆڕینەوەی قازانجە هاوبەشەکان لەگەڵیان وەک کڕین وفرۆشتن وقەبوڵ کردنی هەدیە ، پەروەردگار فەرموویەتی : ( لَّا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ * إِنَّمَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ قَاتَلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَأَخْرَجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ وَظَاهَرُوا عَلَىٰ إِخْرَاجِكُمْ أَن تَوَلَّوْهُمْ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُمْ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ) .واتە: خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌و به‌رهه‌ڵستیتان ناكات له چاكه كردن و دادپه‌روه‌ر بوون و سته‌م نه‌كردن له‌و كه‌سانه‌ی كه كوشتاری ئێوه‌یان نه‌كردووه له‌به‌ر دینه‌كه‌تان، وه ئێوه‌یان له ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌رنه‌كردووه به‌ڕاستی خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه دادپه‌روه‌رن، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ كافرانیشدا * به‌ڵام خوای گه‌وره ته‌نها نه‌هیتان لێ ئه‌كات سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه كوشتاری ئێوه‌یان كردووه له پێناو دینه‌كه‌تاندا، وه ئێوه‌یان له ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌ركردووه‌و پشتیوانی كافرانیان كردووه له‌سه‌ر كوشتار كردن و ده‌ركردنی ئێوه خوای گه‌وره نه‌هیتان لێ ئه‌كات كه ئه‌وانه‌تان خۆش نه‌وێ وه نه‌یانكه‌نه دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری خۆتان وه هه‌ر كه‌سێك ئه‌وانی خۆش بوێ وه ئه‌وان سه‌ربخات و پشتیوانیان بكات به‌ڕاستی ئه‌وانه زاڵم و سته‌مكارن.فتاوى اللجنة الدائمة م2 ص 42 .پاشان پێویستە ڕەچاوی ئەم جیاوازیانەش بکرێت :یەکەم : بەجوانی مامەڵە کردن جودایە لەهاوڕێیەتی کردن .دووەم : سوود لێ وەرگرتنیان لەکار وباری بازرگانی وخوێندن وشەریکی...هتد ، جودایە لەکردنیان بەهاوەڵ وخۆشەویستی دروست کردن لەگەڵیان وکاریگەر بوون پێیان .سێیەم : پاشان ئەوە جودایە کەسێک پەیوەندی لەگەڵیان دروست بکات بۆ بانگهێشت کردنیان بۆ ئیسلام لەگەڵ ئەوەی هاوەڵیان بکات بەبێ مەبەستێکی شەرعی .
9 months ago | [YT] | 24
View 34 replies
بێ وەفایی پێناسەی زۆری بۆ کراوە، بەڵام بێ وەفایی ڕاستەقینە ئەوەیە کە تەنانەت ڕۆژی هەینیش سەروەرمان بیر نەکەوێتەوە و سەڵاوات نەدەین لە گیانی پاکی.هەینیە و سەڵاواتت بیر نەچێ لە گیانی پاکی با لە ڕوومان بێت ڕۆژی حساب داوای شەفاعەتی لێ بکەین. اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلی آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلی آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلی آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلی آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ...
View 13 replies
ئایا دووڕویی (نیفاق) چیه، وە جۆره‌كانى چین؟ وە نیشانەکانى کەسی مونافیق چیە؟دووڕوویی بریتیه له ده‌رخستنى ئیسلام و خێر به‌ڕووكه‌ش وڕواڵه‌ت و شاردنه‌وه‌ى كوفر و خراپه‌ش له‌ناخه‌وه، به‌وه‌ش ناونراوه له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌دیوێكه‌وه یاخود له ڕوویه‌كه‌وه دێته ناو ئیسلامه‌وه و له ڕووه‌كه‌ى تره‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه، اللە تعالی فه‌رموویه‌تى:[... إِنَّ الْمُنَافِقِينَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (67)] واته: به‌دڵنیایه‌وه دووڕووان گه‌لێكى ده‌رچوون له باوه‌ڕهێنان به‌خواى په‌روه‌ردگار و په‌یامبه‌ره‌كه‌ى- ﷺ -.دووڕوییش دوو جـۆره:یه‌كه‌م: دووڕویی له بیروباوه‌ڕدا: ئه‌وه‌ش بریتیه له دووڕویی گه‌وره و خاوه‌نه‌كه‌ى له‌بازنه‌ى ئیسلام ده‌باته ده‌ره‌وه به‌یه‌كجارى، و له‌رۆژى دواییشدا له‌دۆزه‌خدان و ته‌نانه‌ن له‌به‌شى هه‌ره‌خواره‌وه‌ى ئاگردان، وه اللە سبحانە وتعالی وه‌صفیانى كردووه به هه‌موو صیفاتێكى خراپ له كوفر و باوه‌ڕنه‌هێنان و گاڵته‌كردن به‌دین وهه‌ڵگرانى و خۆدانه‌پاڵ و ده‌ست تێكه‌ڵ كردنى ته‌واوه‌تى له‌گه‌ڵ دوژمنانى دیندا به‌هۆى به‌شداربوون و هاوبه‌شیان له‌خاڵێكدا كه ئه‌ویش دژایه‌تى كردنى ئیسلامه.ئه‌مه جۆرە دووڕویەش شه‌ش جۆره:1- به‌درۆخستنه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - .2- به‌درۆخستنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌و په‌یامه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - هێناویه‌تى.3- ڕق لێبوونیان له پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - .4- ڕق لێبوون له هه‌ندێك له‌و په‌یامه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - هێناویه‌تى.5- خۆشحاڵ بووون به لاوازبوون و ژێركه‌وتنى دینى پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - .6- حه‌زنه‌كردن و قه‌ڵس بوون به سه‌ركه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ى دینى پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - .دووه‌م: دووڕویی له كرداردا: ئه‌مه‌ش بریتیه له ئه‌نجامدانى به‌شێك له كاروكردارى دووڕوه‌كان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى بنچینه‌ى ئیمانێكى ناته‌واو له دڵدا، كه خاوه‌نه‌كه‌ى له بازنه‌ى ئیسلام ناباته ده‌ره‌وه، به‌ڵام هۆكارێكه بۆ ئه‌وه، به‌ڵگه‌ش ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه: " أَرْبَعٌ مَنْ كُنَّ فِيهِ كَانَ مُنَافِقًا خَالِصًا وَمَنْ كَانَتْ فِيهِ خَصْلَةٌ مِنْهُنَّ كَانَتْ فِيهِ خَصْلَةٌ مِنَ النِّفَاقِ حَتَّى يَدَعَهَا إِذَا اؤْتُمِنَ خَانَ وَإِذَا حَدَّثَ كَذَبَ وَإِذَا عَاهَدَ غَدَرَ وَإِذا خَاصم فجر" متفق عليه. واته: چوار ڕه‌فتار و سیفه‌ت هه‌ن هه‌ركه‌س تێیدا هه‌بێت ئه‌وا دووڕویه‌كى ته‌واوه، وه هه‌ركه‌سیش یه‌كێكیانى تێدا بێت ئه‌وا یه‌ك سیفه‌ت و نیشانه‌ى دووڕویی تێدایه هه‌تا وازى لێ ده‌هێنێت ئه‌وانیش بریتین له: كاتێك به‌ده‌ست پاك و جێى متمانه دانرا و ناپاكى بكات، وه ئه‌گه‌ریش قسه‌ى كرد درۆ بكات، وه ئه‌گه‌ریش په‌یمان بدات ده‌یشكێنێت و ئه‌گه‌ر گفتوگۆ بكات له‌حه‌ق لاده‌دات و ناڕه‌وایی ده‌كات.جگه له‌و نیشانانه سیفاتى تریش هه‌ن وه‌كو : ته‌مبه‌ڵى بۆ ئه‌نجامدانى نوێژى به‌كۆمه‌ڵ له مزگه‌وتدا، وه له‌به‌ر ترسناكى و سه‌ختى ئه‌م جۆره دووڕوییه‌یه كه هاوه‌ڵان ترساون له‌وه‌ى تێى بكه‌ون و به‌خۆیان نه‌زانن، وه‌كو چۆن ابن ابی ملیكه ده‌ڵێت: " گه‌یشتووم به سی له هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ - هه‌موویان ترساون له خۆیان له نیفاق و دووڕویی".وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي
9 months ago | [YT] | 16
View 20 replies
ئایا دروستە داواكردن لە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بۆ هەر مەبەستێك بێت؟بسم الله الرحمن الرحیمسوپاس و ستایش بۆ اللە سبحانە وتعالی وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.داوا كردن لە پێغەمبەر (ﷺ)دروست نى یە، بەڵكو دەبێت تەنها داوا لە اللە تعالی بكرێت، بە بەڵگەی ئەم ئایەتە:[وَلاَ تَدْعُ مِن دُونِ اللّهِ مَا لاَ يَنفَعُكَ وَلاَ يَضُرُّكَ فَإِن فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًا مِّنَ الظَّالِمِينَ] [يونس: (106)] .واتە: داوا مەكە لە جگە لە خوا و لێی مەپاڕێرەوە كە نە سوودت پێ دەگەیەنێت و نە زیان، وە ئەگەر ئەمەت كرد ـ واتە: ئەگەر هاوارت كردە غەیری خوا و لێی پاڕایتەوە ـ ئەوا تۆ لە ستەمكارە هاوەڵ بڕیاردەرەكانی.(الظَّالِمِينَ: أي الـمُشركين، واتە: لە موشریك و هاوەڵ بڕیاردەرەكانی).وە پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: ((مَنْ مات وهو يدعو مِنْ دون الله نِـدّاً دخلَ الـنار)) [صحيح البخاري رقم: (4497) وصحيح مسلم رقم: (92)] .واتە: هەركەسێك بمرێت لە كاتێكدا كە شەریك و هاوشێوازێكی بۆ اللە تبارك وتعالی دانابێت و هاواری تێكردبێت و لێی پاڕابێتەوە ئەوا دەچێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە.چونكە دوعا و پاڕانەوە پەرستن و عیبادەتە، اللە جل جلالە فەرموویەتی: [وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ] [غافـر: (60)] .واتە: پەروەردگارتان فەرموویەتی: ئێوە داوام لێ بكەن و لێم بپاڕێنەوە منیش وەڵامتان دەدەمەوە و دوعاكانتان گیرا دەكەم، ئا ئەوانەی كەوا خۆیان بە گەورە دادەنێن لە ئاستی دوعا و پاڕانەوە و پەرستنی خوا ئا ئەوانە دەچنە ناو جەهەنم و دۆزەخەوە بە سەرشۆڕیەوە.وە پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: ((الدُّعاءُ هو العِـبادة)) [صحيح سنن الترمذي رقم: (2962)] .واتە: دوعا و پاڕانەوە بریتیه لە پەرستن و عیبادەت.دوعا و پاڕانەوە پەرستن و عیبادەتە دەبێت بۆ اللە جل وعلا بكرێت نەك بۆ پێغەمبەر (ﷺ) چونكە تۆ لە نوێژدا دەڵێیت: [إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ] .واتە: خوایە من تەنها تۆ دەپەرستم و تەنهاش داوای یارمەتی لە تۆ دەكەم.جا هەر كەسێ داوای یارمەتی لە پێغەمبەر (ﷺ) بكات ئەوا خۆی دەخاتە دۆروە چونكە ئەم وەعدەی دەشكێنێت و پێچەوانەی ئەم ئایەتە و ئایەتەكانی پێشتر و چەندین ئایەتی تریش دەكات لە قورئاندا.لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە
9 months ago | [YT] | 12
View 21 replies
ئایا دروستە سوێند خواردن بەکەلیمەی تەوحید ، واتە : بڵێیت : بە حەقی (لا إله إلا الله) ؟دروست نیە سوێند خواردن بەحەقی (لا إله إلا الله) چونکە ئەو حەقە سیفەتێک نییە لەسیفەتەکانی اللە سبحانە وتعالی ، وبێگومان سوێند نابێ بخورێت تەنها بە اللە تعالی یاخود سیفەتێک لەسیفاتەکانی اللە ، جا حەقی (لا إله إلا الله ) ئەوەیە نوێژ بکەیت وزەکات بدەیت وفەرمانەکانی اللە جل وعلا بەجێ بێنیت ودوور کەویتەوە لەقەدەغە کراوەکانی ، ئائەمانە دروست نییە سوێندیان پێ بخورێت ، بەڵکو بیدعەیە ونابێت سوێند بە(دروست کراو و مەخلوق وعیبادەت و ئاسمان و زەوی ئەمانەت و ژیان و پێغەمبەر ﷺ) بخورێت ، سوێند خواردن بەمانە شیرک وهاوبەش بڕیاردانە ، هەروەک عبداللەی کوڕی عەباس فەتوای داوە دەربارەی ئەوەی کەسێک بڵێت : سوێند بەژیانم ۰وە پرسیار کراوەلە زاناى پایەبەرز (الشیخ عبدالعزیز بن باز رحمه الله ) ئایا دروستە سوێند بە حەقی اللە بخورێت؟وەئایا ئەو سوێندە بەهاوبەش بڕیاردان ئەژمار دەکرێت هەر چەند بەمەبەستەوە نەیوتبێت ؟لەوەڵامدا فەرمویەتى : نا نەخێر دروست نی یە ، سوێند بەحەقی اللە ناخورێت ، تەنها سوێند بە(اللە جل جلالە وعیزەتی اللە تبارك وتعالی و ڕەحمان وڕەحیم ، و سوێند بەو کەسەی گیانی منی بەدەستە) دەخورێت ، وه سوێند بەحەقی اللە ناخورێت چونکە حەقی اللە تعالی لەسەر ئێمە ئەوەیە بەگەورەی بزانین وفەرمانەکانی جێ بەجێ بکەین ، وەحەتمەن گوێڕایەڵی کردنی فەرمانەکانی اللە کردەوەی ئێمەیە و مەخلوق ودروست کراوە ، واتە : سوێند خواردن بە کردار وشتی مەخلوق دروست نیە ، وەلحاسڵ تەنها سوێند بە اللە وناو وسیفاتەکانی اللە تبارك وتعالی دەخورێت .وە الشيخ عبد الرحمن العميسان (حفظه الله) دەڵێت : گوێم لە الشيخ عبدالمحسن العباد (حفظه الله) بوو کاتێ پرسیاری لێ کرا :ئایا درووستە سوێند بە حەقی اللە بخورێت ؟لەوەڵامدا فەرمویەتى :نا نەخێر دروست نیە ؛ چونکە حەقی اللە بەسەر بەندەکانیەوە ئەوەیە بیپەرستن ، وحەتمەن ئەوەش کاری بەندەیە ، ودروست کراوە ، وبێگومان دروست نیە سوێند بەدروست کراو بخورێت .السبت ٢٥/ جمادى الآخرة/ ١٤٤٠هـدرس صحيح البخاري
9 months ago | [YT] | 19
View 22 replies
ئایا حوكمى سوێند خواردن چى یه به غه‌یرى اللە سبحانە وتعالی ؟ وه ئایا دروسته سوێند به قورئان بخۆیت؟سوێند خواردن به غه‌یرى اللە تبارك وتعالی حه‌رامه و جۆرێكه له شیرك بۆ اللە بڕیاردان، چونكه پێغه‌مبه‌ر - صلى الله علیه وسلم - فه‌رمووى:« أَلاَ إِنَّ اللَّهَ يَنْهَاكُمْ أَنْ تَحْلِفُوا بِآبَائِكُمْ ، مَنْ كَانَ حَالِفًا فَلْيَحْلِفْ بِاللَّهِ ، أَوْ لِيَصْمُتْ » صَحيح البُخاري، رَقَم: (6646).واته: ئاگاداربن اللە تعالی قه‌ده‌غه‌ى كردووه لێتان سوێندبخۆن به باوك و باپیرتان هه‌ركه‌سێك سوێندى خوارد باته‌نها سوێند به اللە بخوات یان بێده‌نگ بێت.هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر- صلى الله علیه وسلم - فه‌رمووى: « مَنْ حَلَفَ بِغَيْرِ اللَّهِ فَقَدْ كَفَرَ أَوْ أَشْرَكَ ». ئیمامى تورمذى گێڕایه‌تیه‌وه.صَحيح: صَحيح وَضَعيف سُنَن التُّرمُذي، رَقَم: (1535).واته: هه‌ركه‌سێك سوێند بخوات به جگه له اللە تعالی ئه‌وه شه‌ریكى بۆ اللە بڕیارداوه.هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر - صلى الله علیه وسلم - فه‌رموویه‌تى: هه‌ركه‌سێك له یادى چو نه‌یزانى سوێندى خوارد به لات و عوززا با بڵێت: (لا إِله إِلاَّ الله) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سوێند خواردن به غه‌یرى ا️للە شیركه، شیركیش ته‌نها به ته‌وحید و ئیخلاص پاكده‌بێته‌وه هه‌ر له‌به‌رئه‌وه پێغه‌مبه‌ر- صلى الله علیه وسلم - فه‌رمووى: با بڵێت: (لا إِله إِلاَّ الله) .هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه به‌هیچ شێوازێك دروست نیه و حه‌رامه موسوڵمان سوێند بخوات به غه‌یرى اللە چ سوێندخواردن به پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - چ به جوبریل (سه‌لامى اللە سبحانە وتعالی لێبێت) چ به پیاوچاكێك بێت چ به كه‌عبه بێت چ به شه‌ره‌ف و ناموس بێت چ به گه‌ل و نیشتیمان بێت چ به گۆڕى شه‌هیدان بێت هه‌موى حه‌رامه و شیركه و هاوه‌ڵ بۆ اللە جل جلالە بڕیاردانه.به‌ڵام سوێند خواردن به قورئان دروسته، چونكه قورئان قسه و كه‌لامى اللە یە سوێند خواردن به قورئان سوێند خواردنه به صیفاتى اللە تعالی ئه‌وه‌یش دروسته .مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين (2/217).
9 months ago | [YT] | 15
ئایا هاوبەش بڕیاردان چیەو تەفسیری ئەم ئایەتەش چیە كە اللە تعالی دەفەرموێت: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] (مائدة: 35).؟هاوبەش بڕیاردان هەرلە ناوەكەیەوە ڕوون وئاشكرایە كە بریتیە لەوەی كە جگە لە اللە سبحانە وتعالی بكەیت بە هاوبەش لەگەڵ اللە لە پەرستندا وەكو پاڕانەوە لە بتەكان و داوای فریادڕەس وفریاكەوتن لێیان و نەزر ونوێژو ڕۆژوگرتن وسەربڕین بۆیان، وەكو سەربڕین بۆ – بەدەوی، عیدروس، یان نوێژكردن بۆ فڵان وفیسار وداوای یارمەتی وهاوكاریكردن لە پێغەمبەر(ﷺ) یان شێخ عبدالقادر یان عیدروس لە یەمەن وجگە لەوانیش لە مردووانی تر‌و ئەوانەی كە ئامادە نین. هەموو ئەمانە بە هاوبەش بڕیاردان ناودەبرێن، بەهەمان شێوە ئەگەر پاڕانەوە لە ئەستێرەو جنۆكەو داوای بەهاناوەهاتن لێیان یان هەر شتێك لەو بابەتە پەرستشیانە بۆ بێ‌گیان و مردووان و ئامادەنەبوان ئەنجام بدات ئەوا دەبێتە هاوبەش پەیداكردن بۆ اللە تبارك وتعالی، وە پەروەردگار دەفەرموێت: [ وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ] الأنعام واتە: خۆ ئەگەر شەریك و هاوبەش بڕیار بدەن، ئەوە هەرچی كار‌و كردەوەیەكی (چاكیشیان) هەیە هەمووی پووچ و بێ نرخ دەبێت..وە اللە جل جلالە دەفەرموێت: [لَئِنْ أَشْرَكتَ لَيَحْبَطَـنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكـوننَّ مِنَ الخَاسِرينَ] (زمر:65)واتە: سوێند اللە بادڵنیابن كە وەحی و نیگا نێردراوە بۆ تۆ‌و بۆ ئەوانەی پێش تۆش: ئەگەر هاوەڵگەر بیت و شەریك بۆ اللە بڕیار بدەیت كاروكردەوە چاكەكانیشت پووچە و دەچیتە ڕیزی خەسارەتمەند و زەرەرمەندانەوە.بەڵام ئەو [وەسیلە] یەی كەلەم ئایەتەدا باسكراوە [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ] مەبەست پێی نزیك بوونەوەیە لە اللە تعالی بە گوێڕایەڵی كردنی وە ئەمەش واتاكەیەتی لای هەموو زانایان، نوێژكردن نزیك بوونەوەیە لە پەروەردگار كەواتە وەسیلەیە،وەسەربڕین بۆ اللە سبحانە وتعالی وەسیلەیە، وە ڕۆژوو سەدەقەكردن وەسیلەن، یادی اللە و قورئان خوێندن بەهەمان شێوە وەسیلەن، ئەمە واتای فەرمایشتی اللە یە [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] واتە ویستی نزیك بوونەوەتان هەبێت بۆ لای اللە جل جلالە بە گوێڕایەڵیكردنی، زانایانی تەفسیری وەك إِبن كثير، ابن جریر، البغوی و جگە لەوانیش بەو شێوەیەیان وتووە، واتە پەیوەستی نزیك بوونەوەبن بۆلای اللە و داوای بكەن لەهەركوێیەك بن لەوەی كە ڕەوای داوە بۆتان لە نوێژ‌و ڕۆژوو سەدەقات و پەرستشەكانی تر، وەبەهەمان شێوە وبەهەمان واتا لە ئایەتێكی تردا هاتووە كە پەروەردگار دەفەرموێت: [أُوْلَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمْ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُوراً] (الإسرا‌ء : 57)واتە: ئا ئەوانەی كە ئەوان هاناو هاواریان لێ دەكەن، كامیان لە خوا نزیكترە؟! لە كاتێكدا كە ئەوان خۆیان هاوار لە خوا دەكەن و داوای نزیك بوونەوە لە پەروەردگاریان دەخوازن و چاوەڕوانی ڕەحمەتی دەكەن، لە سزا‌و تۆڵەشی دەترسن، بەڕاستی سزای پەروەردگارت مەترسی لێكراوە.پێغەمبەران وشوێنكەوتوانیان بەم شێوەیە بوون لە اللە نزیك دەبوونەوە بەو هۆكارانەی كە ڕەوای داوە بۆیان لە جیهادو نوێژ‌و ڕۆژوو یادی اللە جل جلالە و قورئان خوێندن و جگە لەمانیش لەو كار‌و پەرستنە شەرعیانەی تر، بەڵام گومانبردنی خەڵكانێك بەوەی كە وەسیلە بریتیە لە پەیوەست بوون بە مردووان و داوای فریاكەوتن لە پیاوچاكان ئەوا گومانێكی پووچ وناڕەوایە. وە ئەوە بیروباوەڕی هاوبەش بڕیاردەرەكانە كە پەروەردگار لەبارەیانەوە دەفەرموێت: [وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لا يَضُرُّهُمْ وَلا يَنْفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَؤُلاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ] (يونس: 18)واتە:(بێ باوەڕان وخوانەناسان) شتێك دەپەرستن لەجیاتی اللە نە زیانیان پێدەگەیەنێت نە قازانج، دەشڵێن: ئا ئەو بت و شتانە تكا كارمانن لای خوا.وە پەروەردگاریش بەم شێوەیە ڕەدی دانەوە [قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لا يَعْلَمُ فِي السَّمَوَاتِ وَلا فِي الأَرْضِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ] (يونس: 18).واتە: پێیان بڵێ ئەی پێغەمبەر (ﷺ): باشە ئایا ئێوە اللە جل جلالە ئاگادار دەكەنەوە بەشتێك كە لەئاسمانەكان و لەزەویدا هەبێت و اللە نەیزانێت؟! پاك و بێگەردەو بەرزو بڵندەو دوورە لەوەی كەنەفامان دەیكەن بەهاوەڵی. زانای پایەبەرز:عبدالعزیز بن عبد الله بن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت
View 40 replies
کاتێک لە ئیمامی عەلی دەپرسن:چۆن مرۆڤ بزانێ ئەهلی دونیایە یان قیامەت؟دەڵێت: گەر کەسێک هات و شتێکی پێتدا کەسێک هات و شتێکی لێت وەرگرتئەگەر زیاتر دڵخۆش بوی بەوەی کە وەرت گرتووە وەک لەوەی کە بەخشیوتە...ئەوا تۆ ئەهلی دونیایت، بەس ئەگەر تۆ دڵخۆش بوی بەوەی کە بەخشیوتە زیاتر لەوەی کە وەرت گرتوە...ئەوا تۆ ئەهلی قیامتیت، چونکە ئینسان ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە دەبێ بۆ خەڵکیش پێی خۆشبێ...بۆ نموونە ئەگەر تۆ دڵخۆشی و بە دەستکەوتی کەسێکی تر دڵخۆش بوی ئەوە ئەهلی قیامەتی، بەڵام ئەگەر هەموو شتێکت تەنیا بۆ خۆت پێ خۆشبێ ئەوە ئەهلی دونیایت.
View 35 replies
Load more
𝑫𝒆𝒎𝒂.𝑻𝒖.𝑫𝒊𝒌𝒆𝒏𝒊
کۆتا پۆستی من
سلام علیکم سبەی یوتوبەکەم دەسوتێنم خۆی ئەگەر منیش نەمسوتاندبا ئەسوتێنرا پۆستەکانی بەشی وێنەم هیچ کامێکیان نەماون و موبایلەکەشم تێک چووە بۆیە ناتوانم بەردەوام بم زۆر سوپاس بۆ پشتگیریتان اللە لێتان ڕازی بێت و بەردەوامیتان پێ ببەخشێت اللە تعالی یارمەتی دەرتان بێت خوشک و برا هاودینەکانم من زۆر سودم لە پۆستەکانی هەمووتان بینی هیوادارم منیش سودێکم گەیاندبێت ئەمانەتی اللە تعالی بن خوشک و براکانم
وسلام علیکم
9 months ago | [YT] | 26
View 64 replies
𝑫𝒆𝒎𝒂.𝑻𝒖.𝑫𝒊𝒌𝒆𝒏𝒊
ئیسلام و باوەڕ
پێنج بنچینەکەی ئیسلام
شایەتی دان : (أشهد أن لا إلە إلا اللە وأن محمدا رسول اللە)
نوێژ کردن :(بەیانی-نیوەڕۆ-عەسر-ئێوارە-خەوتنان).
زەکات دان : کاتێک لەسەرت واجب دەبێت.
ڕۆژوو گرتن : لە مانگی ڕەمەزاندا.
حەج کردن : ئەگەر توانات هەبێت.
بەڵگە
کاتێک جبریل (سەلامی خوای لێبێت) پرسیاری لە پێغەمبەرمان (د.خ) کرد و پێی فەرموو:
ئەی موحەمەد هەواڵم بدەرێ دەربارەی ئیسلام.
پێغەمبەر (د.خ) لە وەڵامدا فەرمووی:
(الإسلام أن تشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمداً رسول الله، وتقيم الصلاة وتؤتي الزكاة، وتصوم رمضان، وتحج البيت إن استطعت إليه سبيلا) [مسلم].
واتە:
(ئیسلام ئەوەیە کە:
١- شایەتی بدەیت کە: جگە لە (اللە)؛ هیچ پەرستراوێکی تر شایەنی پەرستن نییە، وە کە موحەمەد (د.خ) نێردراوی خوایە. ٢- وە نوێژ بکەیت. ٣- وە زەکات بدەیت. ٤- وە لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو بیت. ٥- وە حەج بکەیت ئەگەر توانات هەبێت.)
شەش بنچینەکەی باوەڕ
شەش بنچینەکەی باوەڕ بریتین لە باوەڕ هێنان بە:
پەروەردگار :كە تاک و تەنهایە و هیچ هاوەڵێکی نییە.
فریشتەکان : ئەوانەی کە دەیانناسین و نایانناسین.
پەرتووکەکان : ئەوانەی کە بۆ پێغەمبەران دابەزێنراون.
پێغەمبەران : هەموویان بە بێ جیاوازی.
ڕۆژی دوایی : لە ژیانی بەرزەخ تا بەهەشت و دۆزەخ.
قەدەر : خۆشی و ناخۆشییەکانی.
بەڵگە
تەواوکەری فەرموودەی پێشوو:
قال : " أخبرني عن الإيمان " قال : ( أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله واليوم الآخر ، وتؤمن بالقدر خيره وشره ) [مسلم٨]
واتە:
جبریل (سەلامی خوای لێ بێت) پێی فەرموو: هەواڵم پێ بدە دەربارەی باوەڕ.
پێغەمبەرمان (د.خ) لە وەڵامدا فەرمووی:
١- باوەڕ بهێنیت بە پەروەردگار. ٢- وە بە فریشتەکانی. ٣- وە پەرتووکەکانی. ٤- وە پێغەمبەرەکانی. ٥- وە بە ڕۆژی دوایی. ٦- وە باوەڕ بهێنیت بە قەدەر بە خۆشی و ناخۆشییەکانی.)
9 months ago | [YT] | 18
View 29 replies
𝑫𝒆𝒎𝒂.𝑻𝒖.𝑫𝒊𝒌𝒆𝒏𝒊
ئایا هاوڕێیەتى کردنى کەسی کافر و بێ باوەڕ دروستە؟
پەروەردگار ڕێگری لەباوەڕداران کردووە لەوەی جولەکە و غەیرە موسوڵمانیان خۆش بوێت و بیانکەن بەهاوڕێ وخۆشویست هەرچەند ئەو کەسانە دژایەتی ئیسلامیش نەکەن ، هەروەک فەرموویەتی : [لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ..... الآية )
واتە : نابینی كه‌سانێك هه‌بن كه ئیمانیان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌بێ وه خۆشه‌ویستیان بۆ كه‌سانێك هه‌بێ كه دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - ئه‌كه‌ن، واته: نابێ باوه‌ڕدار خۆشه‌ویستی بۆ كافر هه‌بێ، نابینی واته نابێ ببینی و شتی وا نابێت كه خۆشه‌ویستیان بۆ كافران هه‌بێت .
وەهەروەها اللە تعالی فەرموویەتی : (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِّن دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ ۚ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْقِلُونَ ) سورەتی: آل‌عمران ئایەتی ژمارە: ١١٨
واتە : ئێوه كه‌سانێكی كافر مه‌كه‌ن به خاوه‌ن نهێنى خۆتان و نهێنی خۆتان لای ئه‌وان ئاشكرا مه‌كه‌ن و مه‌دركێنن چونكه ئه‌وان كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ن له ئاشووبگێڕان دژی ئێوه وه ئه‌وان ئاواته خوازى هه‌موو شتێكن كه ئێوه تووشی مه‌شه‌قه‌ت و ناڕه‌حه‌تى و زیان بكات له‌به‌ر سه‌ختی ڕق و كینه‌یان ڕق و كینه له ده‌میانه‌وه ده‌رئه‌كه‌وێت و به‌ڕوویانه‌وه دیاره ناتوانن بیشارنه‌وه ئه‌وه‌نده كینه له دڵن هێشتا ئه‌وه‌یشی له دڵیان‌دا شاردوویانه‌ته‌وه یه‌كجار زۆرتره به‌دڵنیایى ئێمه ئایه‌ته‌كانی خۆمانتان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه عه‌قڵتان هه‌بێ و لێی تێ بگه‌ن .
وە جگە لەم ئایەتانەش کەلەقورئان وسوننەتدا هاتووە کەڕێگری نەکردووە لەوڵامدانەوەی چاکە بەچاکە لەگەڵ کەسانێکی بێباوەڕدار کەلەجەنگدا نین دژی موسوڵمانان ویاخود گۆڕینەوەی قازانجە هاوبەشەکان لەگەڵیان وەک کڕین وفرۆشتن وقەبوڵ کردنی هەدیە ، پەروەردگار فەرموویەتی : ( لَّا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ * إِنَّمَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ قَاتَلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَأَخْرَجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ وَظَاهَرُوا عَلَىٰ إِخْرَاجِكُمْ أَن تَوَلَّوْهُمْ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُمْ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ) .
واتە: خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌و به‌رهه‌ڵستیتان ناكات له چاكه كردن و دادپه‌روه‌ر بوون و سته‌م نه‌كردن له‌و كه‌سانه‌ی كه كوشتاری ئێوه‌یان نه‌كردووه له‌به‌ر دینه‌كه‌تان، وه ئێوه‌یان له ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌رنه‌كردووه به‌ڕاستی خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه دادپه‌روه‌رن، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ كافرانیشدا * به‌ڵام خوای گه‌وره ته‌نها نه‌هیتان لێ ئه‌كات سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه كوشتاری ئێوه‌یان كردووه له پێناو دینه‌كه‌تاندا، وه ئێوه‌یان له ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌ركردووه‌و پشتیوانی كافرانیان كردووه له‌سه‌ر كوشتار كردن و ده‌ركردنی ئێوه خوای گه‌وره نه‌هیتان لێ ئه‌كات كه ئه‌وانه‌تان خۆش نه‌وێ وه نه‌یانكه‌نه دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری خۆتان وه هه‌ر كه‌سێك ئه‌وانی خۆش بوێ وه ئه‌وان سه‌ربخات و پشتیوانیان بكات به‌ڕاستی ئه‌وانه زاڵم و سته‌مكارن.
فتاوى اللجنة الدائمة م2 ص 42 .
پاشان پێویستە ڕەچاوی ئەم جیاوازیانەش بکرێت :
یەکەم : بەجوانی مامەڵە کردن جودایە لەهاوڕێیەتی کردن .
دووەم : سوود لێ وەرگرتنیان لەکار وباری بازرگانی وخوێندن وشەریکی...هتد ، جودایە لەکردنیان بەهاوەڵ وخۆشەویستی دروست کردن لەگەڵیان وکاریگەر بوون پێیان .
سێیەم : پاشان ئەوە جودایە کەسێک پەیوەندی لەگەڵیان دروست بکات بۆ بانگهێشت کردنیان بۆ ئیسلام لەگەڵ ئەوەی هاوەڵیان بکات بەبێ مەبەستێکی شەرعی .
9 months ago | [YT] | 24
View 34 replies
𝑫𝒆𝒎𝒂.𝑻𝒖.𝑫𝒊𝒌𝒆𝒏𝒊
بێ وەفایی پێناسەی زۆری بۆ کراوە، بەڵام بێ وەفایی ڕاستەقینە ئەوەیە کە تەنانەت ڕۆژی هەینیش سەروەرمان بیر نەکەوێتەوە و سەڵاوات نەدەین لە گیانی پاکی.
هەینیە و سەڵاواتت بیر نەچێ لە گیانی پاکی با لە ڕوومان بێت ڕۆژی حساب داوای شەفاعەتی لێ بکەین.
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلی آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلی آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلی آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلی آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ...
9 months ago | [YT] | 18
View 13 replies
𝑫𝒆𝒎𝒂.𝑻𝒖.𝑫𝒊𝒌𝒆𝒏𝒊
ئایا دووڕویی (نیفاق) چیه، وە جۆره‌كانى چین؟ وە نیشانەکانى کەسی مونافیق چیە؟
دووڕوویی بریتیه له ده‌رخستنى ئیسلام و خێر به‌ڕووكه‌ش وڕواڵه‌ت و شاردنه‌وه‌ى كوفر و خراپه‌ش له‌ناخه‌وه، به‌وه‌ش ناونراوه له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌دیوێكه‌وه یاخود له ڕوویه‌كه‌وه دێته ناو ئیسلامه‌وه و له ڕووه‌كه‌ى تره‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه، اللە تعالی فه‌رموویه‌تى:[... إِنَّ الْمُنَافِقِينَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (67)] واته: به‌دڵنیایه‌وه دووڕووان گه‌لێكى ده‌رچوون له باوه‌ڕهێنان به‌خواى په‌روه‌ردگار و په‌یامبه‌ره‌كه‌ى- ﷺ -.
دووڕوییش دوو جـۆره:
یه‌كه‌م: دووڕویی له بیروباوه‌ڕدا: ئه‌وه‌ش بریتیه له دووڕویی گه‌وره و خاوه‌نه‌كه‌ى له‌بازنه‌ى ئیسلام ده‌باته ده‌ره‌وه به‌یه‌كجارى، و له‌رۆژى دواییشدا له‌دۆزه‌خدان و ته‌نانه‌ن له‌به‌شى هه‌ره‌خواره‌وه‌ى ئاگردان، وه اللە سبحانە وتعالی وه‌صفیانى كردووه به هه‌موو صیفاتێكى خراپ له كوفر و باوه‌ڕنه‌هێنان و گاڵته‌كردن به‌دین وهه‌ڵگرانى و خۆدانه‌پاڵ و ده‌ست تێكه‌ڵ كردنى ته‌واوه‌تى له‌گه‌ڵ دوژمنانى دیندا به‌هۆى به‌شداربوون و هاوبه‌شیان له‌خاڵێكدا كه ئه‌ویش دژایه‌تى كردنى ئیسلامه.
ئه‌مه جۆرە دووڕویەش شه‌ش جۆره:
1- به‌درۆخستنه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - .
2- به‌درۆخستنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌و په‌یامه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - هێناویه‌تى.
3- ڕق لێبوونیان له پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - .
4- ڕق لێبوون له هه‌ندێك له‌و په‌یامه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - هێناویه‌تى.
5- خۆشحاڵ بووون به لاوازبوون و ژێركه‌وتنى دینى پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - .
6- حه‌زنه‌كردن و قه‌ڵس بوون به سه‌ركه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ى دینى پێغه‌مبه‌ر - ﷺ - .
دووه‌م: دووڕویی له كرداردا: ئه‌مه‌ش بریتیه له ئه‌نجامدانى به‌شێك له كاروكردارى دووڕوه‌كان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى بنچینه‌ى ئیمانێكى ناته‌واو له دڵدا، كه خاوه‌نه‌كه‌ى له بازنه‌ى ئیسلام ناباته ده‌ره‌وه، به‌ڵام هۆكارێكه بۆ ئه‌وه، به‌ڵگه‌ش ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه: " أَرْبَعٌ مَنْ كُنَّ فِيهِ كَانَ مُنَافِقًا خَالِصًا وَمَنْ كَانَتْ فِيهِ خَصْلَةٌ مِنْهُنَّ كَانَتْ فِيهِ خَصْلَةٌ مِنَ النِّفَاقِ حَتَّى يَدَعَهَا إِذَا اؤْتُمِنَ خَانَ وَإِذَا حَدَّثَ كَذَبَ وَإِذَا عَاهَدَ غَدَرَ وَإِذا خَاصم فجر" متفق عليه. واته: چوار ڕه‌فتار و سیفه‌ت هه‌ن هه‌ركه‌س تێیدا هه‌بێت ئه‌وا دووڕویه‌كى ته‌واوه، وه هه‌ركه‌سیش یه‌كێكیانى تێدا بێت ئه‌وا یه‌ك سیفه‌ت و نیشانه‌ى دووڕویی تێدایه هه‌تا وازى لێ ده‌هێنێت ئه‌وانیش بریتین له: كاتێك به‌ده‌ست پاك و جێى متمانه دانرا و ناپاكى بكات، وه ئه‌گه‌ریش قسه‌ى كرد درۆ بكات، وه ئه‌گه‌ریش په‌یمان بدات ده‌یشكێنێت و ئه‌گه‌ر گفتوگۆ بكات له‌حه‌ق لاده‌دات و ناڕه‌وایی ده‌كات.
جگه له‌و نیشانانه سیفاتى تریش هه‌ن وه‌كو : ته‌مبه‌ڵى بۆ ئه‌نجامدانى نوێژى به‌كۆمه‌ڵ له مزگه‌وتدا، وه له‌به‌ر ترسناكى و سه‌ختى ئه‌م جۆره دووڕوییه‌یه كه هاوه‌ڵان ترساون له‌وه‌ى تێى بكه‌ون و به‌خۆیان نه‌زانن، وه‌كو چۆن ابن ابی ملیكه ده‌ڵێت: " گه‌یشتووم به سی له هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ - هه‌موویان ترساون له خۆیان له نیفاق و دووڕویی".
وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي
9 months ago | [YT] | 16
View 20 replies
𝑫𝒆𝒎𝒂.𝑻𝒖.𝑫𝒊𝒌𝒆𝒏𝒊
ئایا دروستە داواكردن لە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بۆ هەر مەبەستێك بێت؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ اللە سبحانە وتعالی وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
داوا كردن لە پێغەمبەر (ﷺ)دروست نى یە، بەڵكو دەبێت تەنها داوا لە اللە تعالی بكرێت، بە بەڵگەی ئەم ئایەتە:
[وَلاَ تَدْعُ مِن دُونِ اللّهِ مَا لاَ يَنفَعُكَ وَلاَ يَضُرُّكَ فَإِن فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًا مِّنَ الظَّالِمِينَ] [يونس: (106)] .
واتە: داوا مەكە لە جگە لە خوا و لێی مەپاڕێرەوە كە نە سوودت پێ دەگەیەنێت و نە زیان، وە ئەگەر ئەمەت كرد ـ واتە: ئەگەر هاوارت كردە غەیری خوا و لێی پاڕایتەوە ـ ئەوا تۆ لە ستەمكارە هاوەڵ بڕیاردەرەكانی.
(الظَّالِمِينَ: أي الـمُشركين، واتە: لە موشریك و هاوەڵ بڕیاردەرەكانی).
وە پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: ((مَنْ مات وهو يدعو مِنْ دون الله نِـدّاً دخلَ الـنار)) [صحيح البخاري رقم: (4497) وصحيح مسلم رقم: (92)] .
واتە: هەركەسێك بمرێت لە كاتێكدا كە شەریك و هاوشێوازێكی بۆ اللە تبارك وتعالی دانابێت و هاواری تێكردبێت و لێی پاڕابێتەوە ئەوا دەچێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە.
چونكە دوعا و پاڕانەوە پەرستن و عیبادەتە، اللە جل جلالە فەرموویەتی: [وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ] [غافـر: (60)] .
واتە: پەروەردگارتان فەرموویەتی: ئێوە داوام لێ بكەن و لێم بپاڕێنەوە منیش وەڵامتان دەدەمەوە و دوعاكانتان گیرا دەكەم، ئا ئەوانەی كەوا خۆیان بە گەورە دادەنێن لە ئاستی دوعا و پاڕانەوە و پەرستنی خوا ئا ئەوانە دەچنە ناو جەهەنم و دۆزەخەوە بە سەرشۆڕیەوە.
وە پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: ((الدُّعاءُ هو العِـبادة)) [صحيح سنن الترمذي رقم: (2962)] .
واتە: دوعا و پاڕانەوە بریتیه لە پەرستن و عیبادەت.
دوعا و پاڕانەوە پەرستن و عیبادەتە دەبێت بۆ اللە جل وعلا بكرێت نەك بۆ پێغەمبەر (ﷺ) چونكە تۆ لە نوێژدا دەڵێیت: [إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ] .
واتە: خوایە من تەنها تۆ دەپەرستم و تەنهاش داوای یارمەتی لە تۆ دەكەم.
جا هەر كەسێ داوای یارمەتی لە پێغەمبەر (ﷺ) بكات ئەوا خۆی دەخاتە دۆروە چونكە ئەم وەعدەی دەشكێنێت و پێچەوانەی ئەم ئایەتە و ئایەتەكانی پێشتر و چەندین ئایەتی تریش دەكات لە قورئاندا.
لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە
9 months ago | [YT] | 12
View 21 replies
𝑫𝒆𝒎𝒂.𝑻𝒖.𝑫𝒊𝒌𝒆𝒏𝒊
ئایا دروستە سوێند خواردن بەکەلیمەی تەوحید ، واتە : بڵێیت : بە حەقی (لا إله إلا الله) ؟
دروست نیە سوێند خواردن بەحەقی (لا إله إلا الله) چونکە ئەو حەقە سیفەتێک نییە لەسیفەتەکانی اللە سبحانە وتعالی ، وبێگومان سوێند نابێ بخورێت تەنها بە اللە تعالی یاخود سیفەتێک لەسیفاتەکانی اللە ، جا حەقی (لا إله إلا الله ) ئەوەیە نوێژ بکەیت وزەکات بدەیت وفەرمانەکانی اللە جل وعلا بەجێ بێنیت ودوور کەویتەوە لەقەدەغە کراوەکانی ، ئائەمانە دروست نییە سوێندیان پێ بخورێت ، بەڵکو بیدعەیە ونابێت سوێند بە(دروست کراو و مەخلوق وعیبادەت و ئاسمان و زەوی ئەمانەت و ژیان و پێغەمبەر ﷺ) بخورێت ، سوێند خواردن بەمانە شیرک وهاوبەش بڕیاردانە ، هەروەک عبداللەی کوڕی عەباس فەتوای داوە دەربارەی ئەوەی کەسێک بڵێت : سوێند بەژیانم ۰
وە پرسیار کراوەلە زاناى پایەبەرز (الشیخ عبدالعزیز بن باز رحمه الله ) ئایا دروستە سوێند بە حەقی اللە بخورێت؟
وەئایا ئەو سوێندە بەهاوبەش بڕیاردان ئەژمار دەکرێت هەر چەند بەمەبەستەوە نەیوتبێت ؟
لەوەڵامدا فەرمویەتى : نا نەخێر دروست نی یە ، سوێند بەحەقی اللە ناخورێت ، تەنها سوێند بە(اللە جل جلالە وعیزەتی اللە تبارك وتعالی و ڕەحمان وڕەحیم ، و سوێند بەو کەسەی گیانی منی بەدەستە) دەخورێت ، وه سوێند بەحەقی اللە ناخورێت چونکە حەقی اللە تعالی لەسەر ئێمە ئەوەیە بەگەورەی بزانین وفەرمانەکانی جێ بەجێ بکەین ، وەحەتمەن گوێڕایەڵی کردنی فەرمانەکانی اللە کردەوەی ئێمەیە و مەخلوق ودروست کراوە ، واتە : سوێند خواردن بە کردار وشتی مەخلوق دروست نیە ، وەلحاسڵ تەنها سوێند بە اللە وناو وسیفاتەکانی اللە تبارك وتعالی دەخورێت .
وە الشيخ عبد الرحمن العميسان (حفظه الله) دەڵێت : گوێم لە الشيخ عبدالمحسن العباد (حفظه الله) بوو کاتێ پرسیاری لێ کرا :
ئایا درووستە سوێند بە حەقی اللە بخورێت ؟
لەوەڵامدا فەرمویەتى :نا نەخێر دروست نیە ؛ چونکە حەقی اللە بەسەر بەندەکانیەوە ئەوەیە بیپەرستن ، وحەتمەن ئەوەش کاری بەندەیە ، ودروست کراوە ، وبێگومان دروست نیە سوێند بەدروست کراو بخورێت .
السبت ٢٥/ جمادى الآخرة/ ١٤٤٠هـ
درس صحيح البخاري
9 months ago | [YT] | 19
View 22 replies
𝑫𝒆𝒎𝒂.𝑻𝒖.𝑫𝒊𝒌𝒆𝒏𝒊
ئایا حوكمى سوێند خواردن چى یه به غه‌یرى اللە سبحانە وتعالی ؟ وه ئایا دروسته سوێند به قورئان بخۆیت؟
سوێند خواردن به غه‌یرى اللە تبارك وتعالی حه‌رامه و جۆرێكه له شیرك بۆ اللە بڕیاردان، چونكه پێغه‌مبه‌ر - صلى الله علیه وسلم - فه‌رمووى:
« أَلاَ إِنَّ اللَّهَ يَنْهَاكُمْ أَنْ تَحْلِفُوا بِآبَائِكُمْ ، مَنْ كَانَ حَالِفًا فَلْيَحْلِفْ بِاللَّهِ ، أَوْ لِيَصْمُتْ » صَحيح البُخاري، رَقَم: (6646).
واته: ئاگاداربن اللە تعالی قه‌ده‌غه‌ى كردووه لێتان سوێندبخۆن به باوك و باپیرتان هه‌ركه‌سێك سوێندى خوارد باته‌نها سوێند به اللە بخوات یان بێده‌نگ بێت.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر- صلى الله علیه وسلم - فه‌رمووى: « مَنْ حَلَفَ بِغَيْرِ اللَّهِ فَقَدْ كَفَرَ أَوْ أَشْرَكَ ». ئیمامى تورمذى گێڕایه‌تیه‌وه.صَحيح: صَحيح وَضَعيف سُنَن التُّرمُذي، رَقَم: (1535).
واته: هه‌ركه‌سێك سوێند بخوات به جگه له اللە تعالی ئه‌وه شه‌ریكى بۆ اللە بڕیارداوه.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر - صلى الله علیه وسلم - فه‌رموویه‌تى: هه‌ركه‌سێك له یادى چو نه‌یزانى سوێندى خوارد به لات و عوززا با بڵێت: (لا إِله إِلاَّ الله) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سوێند خواردن به غه‌یرى ا️للە شیركه، شیركیش ته‌نها به ته‌وحید و ئیخلاص پاكده‌بێته‌وه هه‌ر له‌به‌رئه‌وه پێغه‌مبه‌ر- صلى الله علیه وسلم - فه‌رمووى: با بڵێت: (لا إِله إِلاَّ الله) .
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه به‌هیچ شێوازێك دروست نیه و حه‌رامه موسوڵمان سوێند بخوات به غه‌یرى اللە چ سوێندخواردن به پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - چ به جوبریل (سه‌لامى اللە سبحانە وتعالی لێبێت) چ به پیاوچاكێك بێت چ به كه‌عبه بێت چ به شه‌ره‌ف و ناموس بێت چ به گه‌ل و نیشتیمان بێت چ به گۆڕى شه‌هیدان بێت هه‌موى حه‌رامه و شیركه و هاوه‌ڵ بۆ اللە جل جلالە بڕیاردانه.
به‌ڵام سوێند خواردن به قورئان دروسته، چونكه قورئان قسه و كه‌لامى اللە یە سوێند خواردن به قورئان سوێند خواردنه به صیفاتى اللە تعالی ئه‌وه‌یش دروسته .
مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين (2/217).
9 months ago | [YT] | 15
View 22 replies
𝑫𝒆𝒎𝒂.𝑻𝒖.𝑫𝒊𝒌𝒆𝒏𝒊
ئایا هاوبەش بڕیاردان چیەو تەفسیری ئەم ئایەتەش چیە كە اللە تعالی دەفەرموێت: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] (مائدة: 35).؟
هاوبەش بڕیاردان هەرلە ناوەكەیەوە ڕوون وئاشكرایە كە بریتیە لەوەی كە جگە لە اللە سبحانە وتعالی بكەیت بە هاوبەش لەگەڵ اللە لە پەرستندا وەكو پاڕانەوە لە بتەكان و داوای فریادڕەس وفریاكەوتن لێیان و نەزر ونوێژو ڕۆژوگرتن وسەربڕین بۆیان، وەكو سەربڕین بۆ – بەدەوی، عیدروس، یان نوێژكردن بۆ فڵان وفیسار وداوای یارمەتی وهاوكاریكردن لە پێغەمبەر(ﷺ) یان شێخ عبدالقادر یان عیدروس لە یەمەن وجگە لەوانیش لە مردووانی تر‌و ئەوانەی كە ئامادە نین. هەموو ئەمانە بە هاوبەش بڕیاردان ناودەبرێن، بەهەمان شێوە ئەگەر پاڕانەوە لە ئەستێرەو جنۆكەو داوای بەهاناوەهاتن لێیان یان هەر شتێك لەو بابەتە پەرستشیانە بۆ بێ‌گیان و مردووان و ئامادەنەبوان ئەنجام بدات ئەوا دەبێتە هاوبەش پەیداكردن بۆ اللە تبارك وتعالی، وە پەروەردگار دەفەرموێت: [ وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ] الأنعام واتە: خۆ ئەگەر شەریك و هاوبەش بڕیار بدەن، ئەوە هەرچی كار‌و كردەوەیەكی (چاكیشیان) هەیە هەمووی پووچ و بێ نرخ دەبێت..
وە اللە جل جلالە دەفەرموێت: [لَئِنْ أَشْرَكتَ لَيَحْبَطَـنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكـوننَّ مِنَ الخَاسِرينَ] (زمر:65)
واتە: سوێند اللە بادڵنیابن كە وەحی و نیگا نێردراوە بۆ تۆ‌و بۆ ئەوانەی پێش تۆش: ئەگەر هاوەڵگەر بیت و شەریك بۆ اللە بڕیار بدەیت كاروكردەوە چاكەكانیشت پووچە و دەچیتە ڕیزی خەسارەتمەند و زەرەرمەندانەوە.
بەڵام ئەو [وەسیلە] یەی كەلەم ئایەتەدا باسكراوە [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ] مەبەست پێی نزیك بوونەوەیە لە اللە تعالی بە گوێڕایەڵی كردنی وە ئەمەش واتاكەیەتی لای هەموو زانایان، نوێژكردن نزیك بوونەوەیە لە پەروەردگار كەواتە وەسیلەیە،وەسەربڕین بۆ اللە سبحانە وتعالی وەسیلەیە، وە ڕۆژوو سەدەقەكردن وەسیلەن، یادی اللە و قورئان خوێندن بەهەمان شێوە وەسیلەن، ئەمە واتای فەرمایشتی اللە یە [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] واتە ویستی نزیك بوونەوەتان هەبێت بۆ لای اللە جل جلالە بە گوێڕایەڵیكردنی، زانایانی تەفسیری وەك إِبن كثير، ابن جریر، البغوی و جگە لەوانیش بەو شێوەیەیان وتووە، واتە پەیوەستی نزیك بوونەوەبن بۆلای اللە و داوای بكەن لەهەركوێیەك بن لەوەی كە ڕەوای داوە بۆتان لە نوێژ‌و ڕۆژوو سەدەقات و پەرستشەكانی تر، وەبەهەمان شێوە وبەهەمان واتا لە ئایەتێكی تردا هاتووە كە پەروەردگار دەفەرموێت: [أُوْلَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمْ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُوراً] (الإسرا‌ء : 57)
واتە: ئا ئەوانەی كە ئەوان هاناو هاواریان لێ دەكەن، كامیان لە خوا نزیكترە؟! لە كاتێكدا كە ئەوان خۆیان هاوار لە خوا دەكەن و داوای نزیك بوونەوە لە پەروەردگاریان دەخوازن و چاوەڕوانی ڕەحمەتی دەكەن، لە سزا‌و تۆڵەشی دەترسن، بەڕاستی سزای پەروەردگارت مەترسی لێكراوە.
پێغەمبەران وشوێنكەوتوانیان بەم شێوەیە بوون لە اللە نزیك دەبوونەوە بەو هۆكارانەی كە ڕەوای داوە بۆیان لە جیهادو نوێژ‌و ڕۆژوو یادی اللە جل جلالە و قورئان خوێندن و جگە لەمانیش لەو كار‌و پەرستنە شەرعیانەی تر، بەڵام گومانبردنی خەڵكانێك بەوەی كە وەسیلە بریتیە لە پەیوەست بوون بە مردووان و داوای فریاكەوتن لە پیاوچاكان ئەوا گومانێكی پووچ وناڕەوایە. وە ئەوە بیروباوەڕی هاوبەش بڕیاردەرەكانە كە پەروەردگار لەبارەیانەوە دەفەرموێت: [وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لا يَضُرُّهُمْ وَلا يَنْفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَؤُلاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ] (يونس: 18)
واتە:(بێ باوەڕان وخوانەناسان) شتێك دەپەرستن لەجیاتی اللە نە زیانیان پێدەگەیەنێت نە قازانج، دەشڵێن: ئا ئەو بت و شتانە تكا كارمانن لای خوا.
وە پەروەردگاریش بەم شێوەیە ڕەدی دانەوە [قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لا يَعْلَمُ فِي السَّمَوَاتِ وَلا فِي الأَرْضِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ] (يونس: 18).
واتە: پێیان بڵێ ئەی پێغەمبەر (ﷺ): باشە ئایا ئێوە اللە جل جلالە ئاگادار دەكەنەوە بەشتێك كە لەئاسمانەكان و لەزەویدا هەبێت و اللە نەیزانێت؟! پاك و بێگەردەو بەرزو بڵندەو دوورە لەوەی كەنەفامان دەیكەن بەهاوەڵی.
زانای پایەبەرز:عبدالعزیز بن عبد الله بن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت
9 months ago | [YT] | 18
View 40 replies
𝑫𝒆𝒎𝒂.𝑻𝒖.𝑫𝒊𝒌𝒆𝒏𝒊
کاتێک لە ئیمامی عەلی دەپرسن:
چۆن مرۆڤ بزانێ ئەهلی دونیایە یان قیامەت؟
دەڵێت: گەر کەسێک هات و شتێکی پێتدا کەسێک هات و شتێکی لێت وەرگرت
ئەگەر زیاتر دڵخۆش بوی بەوەی کە وەرت گرتووە وەک لەوەی کە بەخشیوتە...
ئەوا تۆ ئەهلی دونیایت، بەس ئەگەر تۆ دڵخۆش بوی بەوەی کە بەخشیوتە زیاتر لەوەی کە وەرت گرتوە...ئەوا تۆ ئەهلی قیامتیت، چونکە ئینسان ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە دەبێ بۆ خەڵکیش پێی خۆشبێ...
بۆ نموونە ئەگەر تۆ دڵخۆشی و بە دەستکەوتی کەسێکی تر دڵخۆش بوی ئەوە ئەهلی قیامەتی، بەڵام ئەگەر هەموو شتێکت تەنیا بۆ خۆت پێ خۆشبێ ئەوە ئەهلی دونیایت.
9 months ago | [YT] | 19
View 35 replies
Load more